Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت بێهیوا بووە لە یاریزانەکانی؟

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بە یەکێک لە خراپترین ئاستەکانی خۆیدا گوزەر دەکات و یانەکە لە ناسنامەکەی وەرزی پێشووی خۆی دوورکەوتووەتەوە سەرەڕای ئەوەی لە مێرکاتۆی هاوینە پارەیەکی زۆری لە گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی دیاردا خەرخکرد.

شەوی رابردوو ئەنجامەکەی نێو ئانفیڵد لە هەفتەی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ کە تێیدا  1-4 بە ئایندهۆڤن دۆڕان، سەلماندنێکی دیکە بوو کە قەیرانەکە قووڵە، بەوپێیەی لەو پاڵەوانێتیە لە پلەی 13 نیشتوون و لە پرێمەرلیگیش لە پلەی 12. هاوکات دەنگۆی دوورخستنەوەی ئارنە سڵۆتی راهێنەریش وەک ئەگەرێکی کراوە باسدەکرێت ئەگەرچی خودی راهێنەرە هۆڵەندیەکە پێشبینی بۆ سیناریۆی لەو شێوەیە ناکات و جەختیکردەوە کە لەسەرەوە پشتگیری دەکرێت.لە

سڵۆت دوای شکستە سەختەکە: پاڵپشتیەکی زۆرم لەسەرووی خۆمەوە هەیە

لە نوێترین لێدوانیدا، سڵۆت رەتیکردەوە کە خەتا لە یاریزانەکانیدا بێت و بێهوایان کردبێت. کاتێ ئەو پرسیارەی ئاڕاستەکرا وتی

نەخێر، بەهیچ جۆرێک.

لەگەڵ ئەوەشدا راهێنەرە هۆڵەندیەکە نەیشاردەوە کە لە ئاستی خۆیان دوورکەوتوونەتەوە و وتی

بەڵام هاوڕاشم کە ئاستمان، تیمەکە، هەمان ئەو ئاست و تیمە نەبووە پێی راهاتبووین. پێمانوایە دەتوانین لەوە باشتر یاریی بکەین کە ئێستا ئەنجامی دەدەین. تەرکیزەکەش لەسەر تیمە نەک تاک یاریزان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button