Loading...
ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

بەڕێوبەری بایەرن: باشتر دۆڕاین!

Yariga App

یان کریستیان درێسن بەڕێوبەری گشتی بایەرن میونشن پێی وایە لایەنێکی ئەرێنی گرنگ هەیە لە دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ئارسناڵ.

شەوی رابردوو لە یارییەکی بەهێزدا، بایەرن تووشی یەکەم دۆڕانی ئەم وەرزە هات کاتێک 3-1 بە ئارسناڵ دۆڕا لە چامپیۆنزلیگ. تیمەکەی باڤارییا ئاستێکی بێ وێنە نیشان دەدەن لەم وەرزەدا و تا ئێستا تاڵاوی دۆڕانیان نەچەشتبوو.

درێسن  دوای یارییەکە بۆ میدیاکان وتی

لە گوگڵ سەیرم کرد، کۆتا دۆڕانمان بەر لە 144 رۆژ بوو لە جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر پاریس. لەوکاتەوە  18 یاریمان ئەنجامداوە توانیومانە 17 یاری ببەینەوە و ئەوی دیکەش بەرامبەر بووین، هەر بۆیە ئاساییە ئەگەر ئەم دۆڕانەمان لا قورس بێت چونکە بە بردنەوە راهاتووین.

لە نیوەی یەکەم وەک یەک بووین بەڵام لە نیوەی دووهەم بەدڵنیایەوە ئێمە لاوازتر بووین و ئارسناڵ شایستەی بردنەوە بوون.  بۆیە پیرۆزباییان لێ دەکەین.

باشترە لەم قۆناغەدا بدۆڕێین وەک لە قۆناغی کرانە دەرەوەدا و ئەمەش بیرکردنەوەیەکی ژیرانەیە.

هەرچی کۆمپانی راهێنەرە بۆ میدیاکان بە راشکانەوە وتی

 

حەزم بە بیانوو هێنانەوە نیە ئێمە دۆڕاین و راستیەکە ئەوەیە، ئەوان باشتر بوون لە . ئێمە. لە شەممەوە دەست بە کار دەکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان.

بایەرن لە پلەی سێهەمی ریزبەندی خولی پاڵەوانەکانە بەجیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ ئارسناڵی پێشەنگ، لە خولی وڵاتەکەشیدا رکابەریی نیە و دوای تەنها 11 هەفتە خاوەنی 31 خاڵە و 6 خاڵ لە نزیکترین رکابەری دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button