Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئاتلێتیک نهێنی هێزە تۆقێنەرەکەی ئارسێناڵ ئاشکرا دەکات

سەردەمی ئارسیناڵ دەستیپێکرد

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی ئارسیناڵ له‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ و خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای گرتووه‌.

ماڵپەڕی ئاتلێتكی به‌ریتانی تیشکی خستووەتە سەر ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییەی کە میکێل ئارتێتا لە یانەی ئارسێناڵ کردوویەتی بە جۆرێک کە ئێستا یانەکە خاوەنی یەکێکە لە ترسناکترین پێکهاتەکانی ئەوروپایه‌ و له‌ چه‌ند خالێك باسی كردووه‌.


1. دروستکردنی سوپایەکی تۆقێنەر

راپۆرتەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌،  ئارسێناڵ چیتر تەنیا پشت بە 11 یاریزان نابەستێت. یانەکە توانیویەتی پێکهاتەیەک دروست بکات کە یەدەگ و سەرەکی تێیدا جیاوازییان نییە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی،

“ئارسێناڵ یەکێک لە بەهێزترین و تۆقێنەرترین پێکهاتەکانی لە ئەوروپا دروستکردووە، کە خاوەنی كۆمه‌لێك به‌هره‌مه‌نده‌ .”

2. هاوسەنگییەکی له‌ پێكهاته‌

خاڵی هەرە بەهێزی ڕاپۆرتەکە باسیکردنە لەو “هاوسەنگییەی لەناو تیپەکەدا هەیە، یاریزانەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە، هەر جارێک لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبن، ئەوە ئیمتیاز و شانازییە نەک مافێکی مسۆگەر، هەر خولەکێک دەچنە ناو یاریگا، وەک دەرفەتێکی زێڕین دەیبینن بۆ سەلماندنی خۆیان.

3. نهێنییەکە:  کێبڕکێی تەندروست

زە ئاتلێتیک دەستەواژەیەکی زۆر وردی بەکارهێناوە و دەڵێت،

ئەوەی لە ئارسێناڵ روودەدات، ئەو دیاردە تۆپی پێییە زۆر دەگمەن و هەستیارەیە کە پێی دەگوترێت، کێبڕکێی تەندروست

مەبەست لەمە ئەوەیە کە کێبڕکێی نێوان یاریزانەکان بۆ نموونە، ترۆسارد و مارتینێلی، یان خیسۆس و هاڤێرتز نەبووەتە هۆی رق و کێشە، بەڵکو بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەموویان، کەس هەست بە دڵنیایی ناکات، بۆیە هەمووان لەوپەڕی ئاستیاندان.

4. جیاوازی لەگەڵ رابردوو

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵانی رابردوودا، ئارسێناڵ کاتێک یاریزانێکی سەرەکی تووشی پێکان دەبوو، ئاستی تیپەکە دادەبەزی. بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوە، هەر یاریزانێک دەچێتە دەرەوە، یاریزانێکی تر بە هەمان کوالێتی و  زیاتریشه‌وه‌ دێتە ناو یاریگا.

زە ئاتلێتیک له‌ كۆتاییدا ئاشكرایده‌كات،  ئه‌و کولتورەی ئارتێتا دروستیکردووە، وایکردووە ئارسێناڵ ببێتە تیپێک کە دەتوانێت لە هەموو بەرەکاندا بجه‌نگێت، چونکە یاریزانەکان دەزانن تەنیا ئاستی یاریگا بڕیار دەدات کێ یاری دەکات، نەک ناو و ناوبانگیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button