
یاریگا –
پێدری گۆنزالێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی بۆ یاریی داهاتووی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆر پێدری بۆ یارییەکەی رۆژی شەممە بەرامبەر دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەگەڕێتەوە پێکهاتەی بارسێلۆنا و بەشداریی دەکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی لەو یارییە دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی یانە کاتالوونیەکە، ئەمەش پاش ئەوەی لە دوو یاریی رابردووی یانەکە بەشێوەی یەدەک بەشدارییکرد.
🔵🔴 Raphinha y Pedri, al rescate del Barça
✍️ @sergisoleMD @RogerTorello https://t.co/3UuCNKlfr9
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) November 27, 2025
رۆژنامە کاتالوونیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێدری و رافینیا لە وەرزی رابردوو کلیلی سەرکەوتنەکانی بارسێلۆنا بوون، بە گەڕانەوەی ئەو دوو یاریزانە هاوسەنگی بۆ پێکهاتەکەی هانزی فلیک دەگەڕێتەوە و یانەکە دەگەڕێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن.
شەممە 29ـی نۆڤێمبەری 2025 کاتژمێر 18:15 بەکاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی چواردەی لالیگا لە یاریگای کامۆ نۆو میوانداری دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەکات.



