ئەفسانەیەکی لیڤەرپوول کاتی دوورخستنەوەی سڵۆت ئاشكرا دهكات
جێرارد پشتگیری ههمان بۆچوون دهكات

یاریگا –
ستیڤ ماکمانامان، ئەستێرەی پێشووی ئینگلیزی و یەکێک لە ئەفسانەکانی لیڤەرپوول، باسی دوورخستنهوهی ئارنه سڵۆتی راهێنهری یانهی لیڤهرپوول دهكات.
دۆخی سلۆت زۆر سەختتر بووە، بەتایبەتی دوای تۆمارکردنی نۆیەمین دۆڕاندن لە کۆی 12 یاریی رابردوودا، ئەمەش شەوێکی قورسی دیکە بوو لە یاریگای ئانفێڵد و فشارەکانی لەسەر راهێنەرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.
ماکمانامان کاتی گونجاو بۆ دوورخستنهوهی سڵۆت
ماکمانامان، یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی لیڤەرپوول و ریاڵ مەدرید، پێی وایە کە نابێت گومان لە داهاتووی سڵۆت بکرێت مەگەر ئەنجامە خراپەکان بەردەوام بن دوای رووبەڕووبوونەوەی ئارسیناڵ لە ناوەڕاستی مانگی یەنایەردا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داهاتووی راهێنەرە هۆڵەندییەکە، ماکمانامان بۆ کەناڵی TNT Sports رایگەیاند،
“بە شێوەیەکی کەسی پێم وایە وەڵامەکەی نەخێرە، ئێستا ناڕوات، پێم وایە زۆر زووە پرسیارێکی لەم شێوەیە بکرێت، دەبێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەربچن و لە خوارەوەی خولەکەدا بمێننەوە تاوهكو پرسیارەکە لۆژیکی بێت.”
“The emotions are very negative!”
Arne Slot reflects on Liverpool’s latest defeat at Anfield.
🎙️ @Sports_EmmaD | @tntsports & @discoveryplusUK pic.twitter.com/3sZwr0tP3j
— Football on TNT Sports (@footballontnt) November 26, 2025
ماکمانامان پێشنیازی کرد کە کاتی گونجاو بۆ وروژاندنی پرسی دوورخستنەوەی سڵۆت، دوای یارییەکەیان بەرامبەر ئارسیناڵ دەبێت،
“ئەوان لە هەفتەی دووەمی مانگی یەنایەردا بەرامبەر ئارسیناڵ یاری دەکەن، ئەوە کاتی گونجاوە بۆ وروژاندنی پرسیارەکە، لەو کاتەدا نیوەی وەرزەکەیان تەواو کردووە.”
لە لایەکی دیکەوە، ستیڤن جێرارد، کاپتنی پێشووی لیڤەرپوول، هاوڕایی خۆی لەگەڵ دۆخەکەدا دەربڕی،
“ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە تێیدا دەژین، من خۆم بەم دۆخەدا تێپەڕیوم. تێدەگەیت کە پرسیاری جدی دەوروژێنرێن، ئەمەش ئاساییە، ئەمە ژیانە، بەتایبەتی لە تیپە گەورەکاندا.”
ئامارە مێژووییە نەرێنییەکان
یانەی لیڤەرپوول ئێستا زۆرترین ژمارەی دۆڕاندنی لە ماوەی 12 یارییدا تۆمار کردووە لەوەتەی نێوان تشرینی دووەمی 1953 و یەنایری 1954. هەروەها یانەکە بۆ یەکەمجارە لەوەتەی کانوونی یەکەمی 1953 سێ یاریی لەسەریەک بە جیاوازی سێ گۆڵ بدۆڕێنێت.



