ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

” ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا هاری کەین بوو ”

یاریگا
هاری کەین، گۆڵکاری ئینگلیزی یانەی تۆتێنهامی ئەم وڵاتە ئامانجی سەرەکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووە بۆ گواستنەوەی، بەڵام هەر زوو کارگێری یانە لەندەنیەکە بلاوگرانای بێ هیوا کرد.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە سەرەتا پێش ئەوەی کارگێری بلاوگرانا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز گۆڵکاری یانەی ئینتەر میلان دەست پێ بکەن، گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانەی تۆتێنهام بۆ گواستنەوەی هاری کەین گۆڵکاری ئەو یانەیە دەست پێکرد، بەڵام هەر زوو لەلایەن ئەو یانەیەوە بێ هیوا کران، بۆیە پلانەکانیان گۆڕی و لەگەڵ گۆڵکارەکەی یانە ئیتاڵیەکە گفتوگۆکانیان دەست پێکرد.

ئێستاش گفتوگۆکانی بارسا لە پێناو گواستنەوەی لاوتارۆ بەردەوامن، بەڵام هیچ رێکەوتنێک لە نێوان هەردوولا لەسەر ئەم گواستنەوەیە نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button