
یاریگا –
لە زیادبوونی دەنگۆکان کە هاری کەینی ئەستێرەی پێشووی تۆتنهام و ئێستای بایرن میونشن دەبەستنەوە بە گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ و یاخود وێستگەیەکی جیاوازتر کە یانەی بارسێلۆنا وەک شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەیگوازێتەوە بۆ کامپ نو، ئەستێرە ئەڵمانیەکە بێدەنگی شکاند.
سەردەمی دوای لیڤاندۆڤسکی؛ بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی هاری کەین دەستپێدەکات
لە لێدوانێکیدا پێش رووبەرووبوونەوە قورسەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئارسیناڵ لە گەڕی پێنجەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، کەین باسی لە هەستی خۆی کرد لەگەڵ بایرن. هاوکات قسەشی لەسەر گرێبەستەکەی کرد و وتی
پەیوەندیکردنم بە بایرنەوە یەکێک لە باشترین بڕیارەکانی ژیانم بووە.
گۆڵکارەکە بە خەختکردنەوە باسی لە بەرەوپیشچوونی خۆی لەگەڵ باڤارییەکان کرد و وتی
هەنگاوێکی نایاب بوو لە کاروانی وەرزشیمدا و وەک یاریزانیش یارمەتیدام بەرەوپێشەوەبچم. بۆیە من زۆر کراوەم بۆ مانەوەی زیاتر لێرە.
پەیوەست بە گرێبەستەکەشی رایگەیاند
ئێستا تەنها 18 مانگ ماوە لە گرێبەستەکەم، بەڵام دڵنیام بەمزووانە گفتۆی لەسەردەکرێت.
🚨 Harry Kane: “The move to Bayern has been one of the best decisions of my life”.
“It’s been a great step in my career and helped me improve as a player. I’m quite open to staying longer”.
“I have just over 18 months left on my contract. I’m sure there will be talks soon”. pic.twitter.com/8jb1ZfFLHz
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 25, 2025



