Loading...
کوردستان

سزایەکی سەر یانەی شێروانە هەڵگیرا، هاندەران دەتوانن ئامادە بن؟

شێروانە تانەی لەو سزایانەدا کە بەسەری دا سەپێنرابوو

Yariga App

یاریگا –

کارگێڕی شێروانە تانەی لەو سزایانەدا کە لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەسەریدا سەپێنرابوو.

دوای ئەوەی لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان شێروانە میوانداری سیروانی نوێی کرد، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە هاندەرانی شێروانە پشێوی و ئاڵۆزیان لە یاریگادا دروستکرد، لیژنەی رێککاری و سزادانیش لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا شێروانە بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار سزا بدات و یاریی داهاتووش بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر بەبێ هاندەر بکرێت.

کارگێڕی شێروانە تانەیان لە بڕیارەکەدا، دوای پێداچوونەوە بە رووداوەکان، لیژنەی رێککاری و سزادان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دیناری سزاکە، بەڵام سزای یارییکردن بەبێ هاندەر وەک خۆی دەمێنێتەوە.

بڕیاری لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

لێژنەی تێهەڵچوونەوە (استئناف) کۆبونەوەی ژمارە (1)
​لێژنەی تێهەڵچوونەوە لەبەرواری 25-11-2025 لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبونەوەی ژمارە (1)ـــی ئەنجامدا. سەبارەت بە پێشکەشکردنی تانەی (طعن) یانەی شێروانە بە نوسراوی ژمارە (87) لەبەرواری 23-11-2025 لەسەر بڕیارەکانی لێژنەی ڕێکاری یاسایی و سزادان.
​بڕیاری کۆبونەوە :
​دوای پێداچوونەوەو هەموارکردنەوەی لێژنەی ڕێکاری یاسایی و سزادان
​یەکەم: پەسەند کردنی سزای یانەی شێروانە بە بێ هاندەر یاری دەکات.
​دووەم: هەڵوەشاندنەوەو لابردنی سزای پێ بژاردنی داریی (500000) پێنج سەد هەزار دینار لەسەر یانەی شێروانە .

بابەتی زیاتر

Back to top button