
یاریگا –
رافا نادال، ئەفسانەی تێنس، باسی وهرگرتنی پۆستی ریال مهدرید و چەند ئامۆژگارییەکی گرنگی ئاراستەی لامین یامال دهكات.
نادال،له چاوپێكهوتنێكی لهگهڵ ESPN کە خۆی خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەرکەوتنه، تیشک دەخاتە سەر سێ خاڵی سەرەکی بۆ یامال و هەموو وەرزشوانە گەنجەکان
نادال جەخت دەکاتەوە کە یامال پێویستە خۆی بە کەسانێک دەور بدات کە بەڕاستی خێری بۆ دەخوازن و ئامادەن راستیی پێ بڵێن، تەنانەت ئەگەر ئەو ڕاستییە ناخۆشیش بێت.
“با لە دەوروبەرت کەسانێک هەبن کە خێرت بۆ بخوازن، و راستییت پێ دەڵێن تەنانەت ئەگەر بە دڵیشت نەبێت!”
ئەمە ئاماژەیە بۆ گرنگی هەبوونی بازنەیەکی متمانەپێکراو کە بتوانێت وەرزشوانەکە لە خۆبەزلزانین و دوورکەوتنەوە لە واقیع بپارێزێت.
🚨 RAFAEL NADAL : « Vini doit comprendre qui est l’autorité et la respecter. Il doit aussi comprendre le club dans ce sens, car cela signifie être un joueur du Real Madrid. Mais il se donne à fond chaque jour… »
— Le Journal du Real (@lejournaldureal) November 24, 2025
ئەفسانەكهی تێنس ئامۆژگاری یامال دەکات کە لە ژیانیدا ئەو کەسانە هەڵبژێرێت کە سوودی پێ دەگەیەنن، چ لە خێزانەکەی بێت یان لە تیمی پشتیوانییەکەی.
“ئەوانە هەڵبژێرە کە لە ژیانتدا سوودت پێ دەگەیەنن، چ لەناو خێزانەکەت بێت یان لە تیمی پشتیوانیت”
ئەم خاڵە گرنگی هەبوونی راوێژکار و پشتیوانێکی پیشەیی و خێزانی دەردەخات کە بڕیارەکانی یاریزانەکە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەبەن.
گرنگترین ئامۆژگاری نادال پەیوەندی بە کاریگەرییەکانی سەرکەوتنەوە هەیە، ئەو دەڵێت سەرکەوتن دەتوانێت مرۆڤ دڵخۆش و هاوسەنگ بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا دەکرێت مرۆڤ تووشی بەدبەختی بکات ئەگەر رێگە بدات بەو کەسایەتییە گشتییەی کە پیشانی دەدات، مرۆڤە راستەقینەکەی ناوی قووت بدات.
“سەرکەوتن رەنگە دڵخۆش و هاوسەنگت بکات و رەنگە تووشی بەدبەختیشت بکات ئەگەر رێگە بدەیت بەو کەسایەتییەی کە پیشانی دەدەیت، مرۆڤە راستەقینەکەی ناوت قووت بدات.”
ئەمە هۆشدارییەکە بۆ یامال کە ناوبانگ و سەرکەوتنی زوو، سەرەڕای جوانییەکەی، دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی ناسنامەی کەسی و دوورکەوتنەوە لەو بەهایانەی کە لە سەرەتادا هەیبووە.
پەیوەندی نادال بە ریاڵ مەدریدەوە: ئامانجی سەرۆکایەتی
سەرەڕای ئەوەی نادال ئامۆژگاری یاریزانی بارسێلۆنا یامال دەکات، پەیوەندییەکەی خۆی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە نهێنی نییە، نادال، کە یەکێکە لە هاندەرە دیارەکانی ریاڵ مەدرید، چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە کە حەز دەکات لە داهاتوودا ببێتە سەرۆکی یانەکە.
نادال ئارەزووی خۆی بۆ ئەم پۆستە دەربڕیوە پرسیاریان له یاریزانهكهی پێشووی تێنس كرد، “ئایا حەز دەکەی ببیته سەرۆکی ریال مهدرید؟ نادال گوتی،
بێگومن بەڵێ، حەزم لێیەتی، بەڵام زۆر شت هەیە هێشتا زووه ئهم چهند جارێكی دیكهش ئهوهم گوتووه نابمه ركابهری پێریز بۆ سهرۆكی ریال مهدرید له حالهتێك خۆم بۆ سهرۆكایهتی یانهكه بهربژێر دهكهم كه سهرۆك پێرێز خۆی بهربژێر نهكاتهوه.
ئەم لێدوانە ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی نادال ئەم پۆستە بە ئامانجێکی گەورە دەبینێت، هەرچەندە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە ئێستادا فلۆرێنتینۆ پێرێز باشترین سەرۆکە بۆ یانەکە.



