Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میلان گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

دوایین پەرەسەندن لەبارەی هێشتنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەوروپا لە سان سیرۆ

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان لە چەند هەفتەی رابردوودا، تەواوی هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی مایک ماینان، گۆڵپارێزی یانەکە دەستپێکردووە.

رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دوای ماوەیەک لە سڕبوونی کەیسی گفتوگۆی نێوان ماینان و میلان، ئێستا جارێکی دیکە میلان ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ئۆفەرە نوێیەکەی میلان بریتییە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ماینان بۆ دوو یان سێ ساڵ و بەرزکردنەوەی مووچەی ساڵانەی بۆ پێنج ملیۆن یۆرۆ، کە ئێستا مووچەکەی چوار ملیۆن یۆرۆیە.

هەرچەندە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی لەمجۆرە بۆ گۆڵپارێزێکی 30 ساڵی بەشێوەیەک زیادە وەسف دەکرێت، بەڵام ئاست بەرزی ماینان لە ماوەی رابردوودا، یانە گەورەکانی ئەوروپای بەخەبەر هێنایەوە، بەتایبەت چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ لە ئیتاڵیا، یوڤێنتوس.

لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوودا، گفتوگۆی نێوان ماینان و میلان وەستا، ئەمەش بەهۆی چەند هەڵەیەکی گۆڵپارێزەکە و ناجێگیری ژووری جلگۆڕینی رۆسۆنێری. ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و میلان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button