Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

نەمانتوانی هیچ بکەین؛ دی لیخت زۆر لە یاریزانانی مان یونایتد تووڕەیە

مان یونایتد تۆمارێکی خراپی لەگەڵ ئامۆریم هەیە

Yariga App

یاریگا –

ماتیاس دی لیخت، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد بە دۆڕانی یارییەکەی بەرامبەر ئێڤەرتن زۆر نیگەرانە.

دی لیخت، بەرگریکاری هۆڵەندی لە دوای یارییەکە روونیکردەوە، شەوێکی قورسیان لە ئۆڵدترافۆرد بەڕێکرد، دوای شکستی یانەکەی لە گۆڵ کردن، سەرەڕای دەرکردنی یاریزانێکی ئێڤەرتن لە دەستپێکی یارییەکە.

دی لیخت دوای یارییەکە گوتی؛

پێموایە یارییەکە بەس بوو تاوەکو ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستبهێنین. بۆ ماوەی 70 خوولەک بەرامبەر 10 یاریزان یاریمان کرد و نەمانتوانی ژمارەیەکی زۆر لە دەرفەتی گۆڵ دروستبکەین.

پێویستە زیاتر خۆمان ماندوو بکەین، لەم یارییەدا زۆر رامان نەکرد و ژمارەیەکی زۆری یاریزانمان لە نێو ناوچەی سزای ئێڤەرتن نەبوو.

توانا بەردەوام جیاوازی لە نێوان براوە و دۆڕاو دروستدەکات. نەمانتوانی لە گۆڵ کردن سوور بین.

بابەتی زیاتر

Back to top button