
یاریگا –
روبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد دوای دۆڕانی یارییەکەی ئێڤەرتن لە ئۆڵدترافۆرد، رەخنەی تووندی لە یاریزانانی خۆی گرت.
مان یونایتد 0-1 بە ئێڤەرتن دۆڕا، سەرەڕای ئەوەی ئیدریسا گێی، بەرگریکاری ئێڤەرتن لە خوولەکی 13 بە کارتی سوور کرایەوە دەرەوە.
ئامۆریم لە دوای یارییەکە رەخنەی تووندی گرت و گوتی؛
ئێڤەرتن بە 11 یاریزان و 10 یاریزانیش لە ئێمە باشتر بوون، هەستم کرد بە سەرنج و چڕی یاریمان نەکرد.
تیمی رکابەر بە کارتە سوورەکە هاوکاری کردین، دەبووایە زیاتر بچینە پێش، چونکە کاتێک بە 10 یاریزان یاریی دەکەن، پێویستە فشاری زۆر دروست بکەین.
ئەنجامی یارییەکە هەر لەبیر بکە، چونکە زۆر خراپ بوو، بەڵام ئەوەی زۆر منی نیگەران کردووە، ئەو هەستەیە کە بەدرێژایی یارییەکە لام دروستبوو. تەواوی یاریزانان دەبووایە ئاستێکی بەرزتر پێشکەش بکەن.
مانچێستەر یونایتد بە 18 خاڵ لە پلەی دەیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.



