Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

حاڵەتێکی سەیر؛ کارتێکی سووری نامۆ لە یارییەکەی مانچێستەر یونایتد و ئێڤەرتن

Yariga App

یاریگا –

لە هەفتەی 12ی خولی ئینگلیزی یاریی نێوان مانچێستەر یونایتدی خاوەن ماڵ و ئێڤەرتن کە  0-1 بە سەرکەوتنی یانەی میوان کۆتایی هات، ئەوەی هەرزوو لە یارییەکە بووە جێی باسی مێدیاکان کرانەدەرەوەی ئیدیریسا گانای یاریزانی ئێڤەرتن بوو لە خولەکی 13.

لە هێرشێکی مان یونایتدا بۆ سەر گۆڵەکەی جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێز، ئیدیرسا بە رووی مایکڵ کینی هاوتیمیدا دەتەقێتەوە. مشتومڕ و لێک نزیکبوونەوە لەنێوانیاندا روودەدات، بەهۆی ئەو رووداوەوە ناوبژیوان کارتی سوور بە ئەستێرە سەنیگالیەکە دەدات.

رووداوەکە هەرزوو لەلایەن میدیا وەرزشیەکانەوە بایەخی پێدرا و کارتە سوورەکەیان وەک حاڵەتێکی زۆر نامۆ باس کرد. هێشتا لێدوانی ناوبژیوان و دوو یاریزانەکە لەو بارەیەوە نەگەیشتووە.

بەدرێژایی یارییەکە دوای کردنەدەرەوەی ئیدیریسا، شەیتانە سوورەکان نەیانتوانی سوود لە دەرفەتەکە ببین و  ئیڤەرتن بە بردنەوە لە ئۆڵدترافۆرد هاتەدەرەوە. خاڵەکانی هاوشێوەی مان یونایتد لێکرد و بە 18 خاڵ لە پلەی 11 خۆی جێگیرکرد، پلەیەک لەدوای کورانی روبن ئامۆریم.

بابەتی زیاتر

Back to top button