Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێدەکاتەوە

لەسەر هەموو شتێک رێککەوتوون..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا گرێبەستی ئێریک گارسیا، بەرگریکاری ئیسپانی بۆ چەند وەرزێکی دیکە نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ ئێریک گارسیا گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستی بەرگریکارە ئیسپانییەکە تاوەکو هاوینی 2030 نوێدەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، بارسێلۆنا ماوەەی دوو هەفتەیە گفتوگۆی چڕی لەگەڵ گارسیا کردووە، لەکۆتاییدا گەیشتوونەتە رێککەوتن و گارسیا لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە.

هەر بگوێرەی هەمان سەرچاوە، پاریس سانجێرمان فەڕەنسی ئۆفەرێکی گەورەی خستووەتە بەردەم گارسیا، بەڵام یاریزانەکە لە بارسێلۆنا دڵخۆشە و دەیەوێت بمێنێتەوە.

گارسیا لە هاوینی 2021 مانچێستەر سیتی جێهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ بارسا لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.

گارسیا یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی ئێستای بارسێلۆنا، هانزی فلیک ستایشێکی زۆری یاریزانەکەی کردووە، سەرسامە بەوەی گارسیا دەتوانێت لە هێڵی ناوەڕاست و هێرشبەریش ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و لەم وەرزە یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین خولەک یاریی بۆ بارسا کردووە.

لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 17 یاریی یانە کاتالوونیەکەی کردووە، 1,285′ خولەک یاریی کردووە و گۆڵێکی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button