
یاریگا –
ماسیمیلیانۆ ئالێگری جارێکیتر لە دێربی شاری میلانۆ باڵادەستی خۆی سەلماند کاتێک ئەیسی میلان توانی 0-1 لە ئینتەر میلان بباتەوە لە هەفتەی 12ی خولی ئیتاڵی.
ئالێگری بۆ شەشهەمین جاربوو بەرامبەر ئینتەر بەبێ دۆران بێتەدەرەوە. بە بردنەوەکەی ئەمشەوی ژمارەی خاڵەکانی رۆسۆنێری گەیشتە 25 خاڵ و پلەی دووەمی بە ناپۆلی چۆڵکرد.
لەدوای یارییەکە، ماسیمیلیانۆ سوپاسی یاریزانەکانی کرد و بەبیریشی هێنانەوە کە یاریی قورسیان لەپێشە بۆ هەفتەی داهاتوو. وتی
سوپاسی یاریزانەکانم کرد. شەوێکی ناوازەیان پێشکەشکردین. بردنەوەیەکی نایابیان بەخشیە هاندەران، یانەکە و ستافەکەش. سبەی پشوو وەردەگرین. پێنجشەممە دەستدەکەینەوە بە راهێنانەکان و خۆمان بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر لازیۆ ئامادەدەکەین. کە دەبێ لەو یاریەش بە باشیی یاری بکەین.
🗣️🔴⚫️ | Massimiliano Allegri in the post-derby press conference:
“I thanked the boys. They gave us a wonderful evening; giving the fans, the club, and the staff a great victory. Tomorrow we have to rest, then on Tuesday we’ll resume training for Lazio, where we have to do well,… pic.twitter.com/xLwzuHxorU
— Milan Matters (@MilanMatters) November 23, 2025



