Loading...
ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەی لاوی بۆڕووسیا دۆرتموند گەورەیەکی پرێمەرلیگ هەڵدەبژێرێت

دوو یانە لە کێبڕکێدان و لە لەندەن نزیکە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دەمێکە کار لەسەر گواستنەوەی کەریم ئادیێمی دەکات، بەڵام پێدەچێت لە مێرکاتۆی زستانەدا بێ دەستکەوت بێت.

ئادیێمی، ئەستێرەی دۆرتموند نایەوێت پەیوەندی بە کەتیبەکەی روبن ئامۆریم بکات، سەرەڕای گرنگیپێدانێکی روونی شەیتانە سوورەکان.

مان یونایتد لە دەستپێکی مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ خۆرخێ مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی ئادیێمی دەستپێکردبوو، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە بڕی 75 ملیۆن پاوەندی وەکو نرخی دەستبەرداربوون دەستنیشان کردبوو، بۆیە یانەکە لە رکابەرییەکە کشایەوە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە ئەڵمانییەکە نایەوێت پەیوەندی بە مان یونایتد بکات، بەڵکو دڵی بۆ ئارسیناڵ لێدەدات و لە ئەگەری جێهێشتنی دۆرتموند، دەبێتە یاریزانێکی نوێی ئارسیناڵ.

گرێبەستی ئادیێمی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەستاون.

بابەتی زیاتر

Back to top button