Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ؛ بارسێلۆنا شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسكی دەستنیشانكردووە

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەكانی ئیسپانیا زانیاری نوێیان دەربارەی بارسێلۆنا و شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی بڵاوكردەوە.

لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە كاتالۆنییەكە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

بارسێلۆنا هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک و شونگرەوەی لیڤاندۆڤسكی دەستپێكردووە و چەند ناوێكی دیاری وەكو خولیان ئالڤارێز و هاری كەین بە یانەكەوە بەستراونەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، گەورەترین ئامانجی وەرزی داهاتووی بارسێلۆنا گواستنەوەی هێرشبەرێكە بۆ شوێنگرتنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی.

لە هەفتەكانی رابردوودا ناوی هاری كەین بە بەهێزی لە نێو ئیدارەی بارسێلۆنادا باسدەكرێت.

بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی هاری كەین 65 ملیۆن یۆرۆیە و بارسێلۆنا سەرەڕای زۆری نرخی ئێستای یاریزانان ئەو نرخە بە گونجاو دەزانێت.

یانەكە بە توانا سەرسوڕهێنەرەكانی هاری كەین لە گەیشتن بە گۆڵ و هەروەها لە دەرەوەی ناوچەی سزا سەرسامە و پێی وایە یاریزانەكە بە خێرایی لەگەڵ شێوازی یانەكەدا خۆی دەگونجێنێت.

هەروەها خولیان ئالڤارێز ئەو ناوەیە كە هاندەرانی بارسێلۆنا چاوەڕێی دەكەن، بەڵم ئاتلێتیكۆ مەدرید رەتیدەكاتەوە دەستبەرداری ببێت بۆیە هەوڵی گواستنەوەی هاری كەین دەدات.

هاری كەین بە درێسی بایرن میونشنەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button