یاریگا –
جارێکی دیکە ھەلێکی زێڕین لهبهردهم ھەڵبژاردەی عێراقه بۆ ئەوەی دوای 40 ساڵ چاوەڕوانی، بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا بگاتە جامی جیهانی.
دوای ئهوهی ههردوو ههڵبژاردهی كۆستاریكا و تۆباگۆ بهشێوهیهكی چاوهڕواننهكراو نهیانتوانی بگهنه قۆناخی پاشكۆی مۆندیال و پهنهماش راستهوخۆ گهیشته مۆندیال رێگای گهیشتنی عێراق به مۆندیال ئاسانتربوو.
شکستی ڕکابەرە بەھێزەکان: دیارییەک بۆ عێراق
پێشتر چاوەڕوان دەکرا ھەڵبژاردە بەھێزەکانی وەک کۆستاریکا و تۆباگۆ لە کیشوەری ئەمریکای باکوور بگەنە قۆناخی پاشکۆی کیشوەرەکان. ئەگەر ئەمە بوویبدایە، بەھۆی بەرزیی بیزبەندی فیفایانەوە، ئەوان دەبوونە دوو ھەڵبژاردە پۆلێنکراوەکە و ئەرکی عێراق و نوێنەرانی تریان زۆر قورستر دەکرد.
بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ئەو دوو ھەڵبژاردەیە نەیانتوانی بگەنە ئەم قۆناخە. ئەمەش راستەوخۆ خزمەتێکی گەورەی بە عێراق گەیاند و وایکرد عێراق و کۆنگۆی دیموکرات ببنە دوو ھەڵبژاردەی خاوەن بەرزترین ریزبەندی لەنێو شەش ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکەی پاشکۆدا.

پاشکۆی کیشوەرەکان: دوا وێستگەی مۆندیال
ئەو شەش ھەڵبژاردەیەی کە دواھەمین ھەوڵی خۆیان بۆ گەیشتن بە جامی جیھانی دەدەن بریتین لە:
- ئاسیا : عێراق
- ئەفریقا : کۆنگۆی دیموکرات
- ئەمریکای باکوور : جامایکا و سورینام
- ئەمریکای باشوور : بۆلیڤیا
- ئۆقیانووسیا: نیو کالیدۆنیا
شێوازی تیروپشک و پۆلێنکردن
سیستەمەکە زۆر گرنگە و ھەلی گەورەی بۆ عێراق تێدایە ھەڵبژاردەکان بەپێی نوێترین ڕیزبەندی فیفا کە ئەمڕۆ 19ـی تشرینی دووەم دەرچووە پۆلێن دەکرێن.
پۆلێنی یەکەم : کۆنگۆی دیموکرات و عێراق وەک دوو ھەڵبژاردەی خاوەن بەرزترین ریزبەندی، راستەوخۆ دەچنە یاریی کۆتایی پاشکۆکە.
پۆلێنی دووەم: چوار ھەڵبژاردەکەی تر (جامایکا، بۆلیڤیا، سورینام، نیو کالیدۆنیا) لەم پۆلێنەدان.
تیروپشکەکە چوار ھەڵبژاردەکەی پۆلێنی دووەم دابەش دەکات بەسەر دوو یاریی پێش کۆتاییدا براوەی ھەر یارییەکی پێش کۆتایی، رووبەڕووی یەکێک لە دوو ھەڵبژاردە پۆلێنکراوەکە (عێراق یان کۆنگۆی دیموکرات) دەبێتەوە لە یاریی کۆتاییدا.
براوەی دوو یارییە کۆتاییەکە ڕاستەوخۆ دوو بلیتەکەی جامی جیھانی 2026 بەدەست دەھێنن، واتە عێراق تەنبا یەک یاریی ماوە بۆ گەیشتن بە جامی جیھانی! تەنبا پێویستە لە یارییە کۆتاییەکەی خۆیدا براوە بێت.
- کاتی یارییەکان: ھەر چوار یارییەکە (دوو پێش کۆتایی و دوو کۆتایی) لە ماوەی رۆژانی فیفای مانگی ئازاری 2026(لە نێوان 23بۆ 31ـی مانگ) دهكرێت
- شوێنی یارییەکان: ھەموو یارییەکان لە وڵاتی مەکسیک بەڕێوەدەچن، کە یەکێکە لە میواندارانی جامی جیھانی. یاریگەکان بریتین لە یاریگای ئاکرۆن لە گوادالاخارا و یاریگای بی بی ڤی ئەی لە مۆنتێری.
- شێوازی یاری: ھەموو یارییەکان بە شێوازی یەک یاریی دەرکرد دەبن و یاریی چوون و ھاتن لەخۆناگرێت.
ھەلی زێڕینی عێراق:
بەھۆی بەرزیی ریزبەندییەکەی، عێراق لە قورسترین بەشی پاشکۆکە رزگاریبوو تەنیا یەک ھەنگاو لە مۆندیالەوە دوورە. سبەینێ لە تیروپشکەکەدا، رکابەری عێراق لە یاریی کۆتاییدا دیاری دەکرێت، کە براوەی یەکێک لە یارییەکانی نێوان (جامایکا، بۆلیڤیا، سورینام، نیو کالیدۆنیا) دەبێت.