Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لاپۆرتا گەشبینە؛ بۆچی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ ناتوانێت لە کامپ نۆو یارییبکات؟

یاساکانی ئیسپانیا و ئەوروپا جیاوازن

Yariga App

یاریگا –

مۆڵەتی شارەوانی بارسێلۆنا بە گەڕانەوەی یارییەکانی بۆ یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆو، رۆژەڤی سەرەکی ئێستای یانە کاتالوونییەکەیە.

بەگوێرەی مۆڵەتەکە، بارسێلۆنا تەواوی یارییەکانی پەیوەندیدار بە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا لە سپۆتیفای کامپ نۆو دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا مۆڵەتی لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ وەرنەگرتووە.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا بۆ رادیۆی کاتالوونیای دووپاتکردەوە، هەموو هەوڵێکیانداوە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و بەتایبەت یارییەکەی بەرامبەر ئاینتراخت فڕانکفورت بگوازنەوە سپۆتیفای کامپ نۆو. بڕیارە یارییەکە لە 9ی مانگی داهاتوو لە یاریگای بارسێلۆنا بکرێت.

بەڵێ بەمزووانە یوێفا بڕیاردەدات و خەریکە هەموو شتێکی پێویست و داواکراو ئامادە دەکەین. بۆ یارییەکەی فرانکفورت، زۆنی هاندەرانیان بۆ جیادەکرێتەوە، چونکە لە ئەوروپا ئەمە مەرجێکی نەگۆڕە، کەچی لە لالیگا مەرج نییە.

خەریکین هەموو هەوڵێک دەدەین، داواکارییەکان جێبەجێ بکەین و سپۆتیفای کامپ نۆو بۆ چامپیۆنزلیگ ئامادە بکەین.

گەشبینم و هیوادارم یارییەکە لە سپۆتیفای کامپ نۆو بکرێت، هەوڵدەدەین زۆنێک بۆ هاندەرانی ئاینتراخت دەستنیشان بکەین.


پێویستە چی بزانیت؟

بارسێلۆنا لە 17ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم مۆڵەتی وەگەڕخستنی قۆناخی یەکەمی 1A وەرگرت، لە چەند رۆژی رابردووشدا، بارسێلۆنا هەموو بەڵگە و راپۆرتە پێویستەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی قۆناخی 1Bی پێشکەشی شارەوانی بارسێلۆنا کرد و مۆڵەتی گەڕانەوەی یارییەکانی وەرگرت.

بە وەرگرتنی مۆڵەتی قۆناخی 1B، شارەوانی بارسێلۆنا رێگە بە کردنەوەی شوێنی دانیشتنی یەکەم و دووەمی ئەڵتراسی بارسێلۆنا دەدات و ژمارەی کورسییە مۆڵەتپێدراوەکان دەگاتە 45 هەزار کورسی.

بە مۆڵەتی قۆناخی یەکەم (1A)، بارسێلۆنا توانای فرۆشتنی نزیکەی 27 هەزار بلیتی هەبوو، زۆنەکانیش بریتیبوون لە شوێنی دانیشتنی سەرەکی لە زۆنی تریبونا (Tribuna) و زۆنی پشتگۆڵی باشوور (گۆڵ سوور – Gol Sur) دابنیشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button