
یاریگا –
بارسێلۆنا دوای زیاتر لە دوو ساڵ دابڕان، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە یاریگای کامپ نۆو.
لەو ماوەیەدا، بارسێلۆنا یارییەکانی لە یاریگای مۆنجویک کرد و لەگەڵ راگەیاندنی گەڕانەوەیان بۆ کامپ نۆو، هاندەران بە پەرۆشەوە بەدوای بلیتی یەکەم یاریی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو دەگەڕێن.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، نرخی بلیتی یەکەم یاریی لە کامپ نۆو، بەشێوەیەکی سەیر بەرزبووەتەوە و نرخی هەرزانترین بلیت دەگاتە 199 یۆرۆ لە زۆنی پشت گۆڵەکان.
🏟️ El Barça vuelve al Spotify Camp Nou este próximo día 22 a las 16:15
👥 Con capacidad para 45.401 espectadores#spotifycampnou #barça #laporta pic.twitter.com/ImgaAthwZl
— MARCA (@marca) November 17, 2025
نرخی بلیتی زۆنەکانی دیکە زۆر بەرزە، بۆ نموونە نرخی بلیت لە زۆنێکی گونجاو بریتییە لە 589 یۆرۆ و نرخی بلیتی تایبەت دەگاتە هەزار دۆلار.
ئەندامانی بارسێلۆنا کە ژمارەیان نزیکەی 23 هەزار ئەندامە، داشکانیان لەسەر نرخی بلیتەکان هەیە و بەشێکی زۆریان 20% داشکانیان بۆ دەکرێت.



