کوردستان
پیشەسازی یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی سووریای گواستەوە ریزەکانی
هێرشبەرێکی پێشووی هەولێر پەیوەندی بە پیشەسازیەوە کرد

یاریگا –
یانەی پیشەسازی هێرشبەرێکی پێشووی هەڵبژاردەی سووریای گواستەوە ریزەکانی کە بۆ یانەی هەولێریش یاریی کردووە.
بە مەبەستی بەهێزکردن و تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی لە خولی نایابی کوردستان، پیشەسازی گرێبەستی لەگەڵ باسل مستەفا، یاریزانی پیشەگەری سووری واژۆکرد، باسل تەمەنی 35 ساڵە و پێشووتر بۆ هەڵبژاردەی سووریاش یاریی کردووە و لە وەرزی 2015 _ 2016 یاریی بۆ یانەی هەولێر کردووە.
پیشەسازی سەرەتای ئەم وەرزە بڕیاریدا بەشداری خولی نایابی کوردستان نەکات، دواتر بە گۆڕانی پێشهاتەکان بڕیاری بەشداریکردنیاندا، بۆیە ئامادەکاری تیپەکە وەک پێویست نەبوو بۆ خولەکە و ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لە سەر ئەنجامی تیپەکە هەبوو، لە سێ یاریی خولەکە سێ شکستیان هەیە و بەبێ خاڵ لە ریزبەندی کۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت.



