
یاریگا –
دوای تێپەڕ بوونی سێ گەڕ لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، ئاکرێ یاریزانێکی پیشەگەری لە ریزی تیپەکەی دوورخستەوە.
بە فەرمی لەسەر داوای هێور مستەفای راهێنەر، یانەی ئاکرێ دەستبەرداری پاپێ دیێنگ یاریزانی سێنیگالی تیپەکەی بوو، یاریزانەکە لە هێلی هێرشبەر یاریی دەکرد، پێش دەسپێکی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان یاریزانە سێنیگالیەکە به بڕی 2000 دوو هەزار دۆلار گرێبەستی لەگەڵ ئاکرێ واژۆ کرد بوو، هۆکاری دوورخستنەوەی یاریزانەکەش نزمی ئاستی هونەری بوو.
لە سێ یاریی رابردووی خولەکە پاپێ دێینگ تەنها 20 خولەک یاریی کردبوو کە بەرامبەر دەربەندیخان بوو لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، ئاکرێ لە سێ یارییدا پێنج خاڵی هەیە و لە ریزبەندی سێیەمی خولی نایابی کوردستان دێت.



