ئیسپانیا

“بارسێلۆنا لە نێوان ڕۆناڵدۆ و کواریزما، کواریزمای هەڵبژارد”

یاریگا- ڕۆبێرت فێرناندێز، بەرپرسی هونەری ساڵانی پێشووتری یانەی بارسێلۆنا، چیرۆکی ڕەتکردنەوەی گرێبەستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەگێڕێتەوە کە هێشتا لە سپۆرتینگ یاری دەکرد.

فێرنادێز کە ئەو کات لەگەڵ ڤالێنسیا کاری دەکرد، ساڵی 2003 چووە بۆ سەیری یارییەکی سپۆرتینگ و ڕۆناڵدۆش لەو یاریەدا بوو. لە قسەکانیدا کە ڕۆژنامەی Sportی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: “لە هۆتێلێک لەگەڵ خۆرخێ مێندێز (بریکاری ڕۆناڵدۆ) یەکترمان بینی. بیرمە ئەو ڕۆژە کرستیانۆ زۆر باش بوو. کواریزماش هەروەها باش بوو. هەر ئەو ڕۆژە چاودێرێکی بارسێلۆناش لەوێ بوو. بیرم نیە کێ بوو قسەی دەکرد. وەسفی هەردوو یاریزانەکەمان دەکرد، بەڵام ئەوان لە کۆتاییدا بڕیاریان دا گرێبەست لەگەڵ کواریزما بکەن لە جیاتی ڕۆناڵدۆ.”

وێستگەی دواتری ڕۆناڵدۆ مانچستەر یونایتد بوو کە تێیدا مێژوویەکی پرشنگداری لەگەڵ ئەو یانەیەدا دەستپێکرد و نووسیەوە. پاشان ساڵی 2009 ڕووی کردە ڕکابەرە مێژووییەکەی بارسێلۆنا و لەگەڵ شاهانەکاندا تا دەهات بە دەستکەوت و ژمارە خەیاڵییەکان دەگەشت. لە 2018 ڕیاڵی بەرەو یوڤێنتوس بە جێهێشت.

بارسێلۆناش توانی هاوڕێ و هاوتیمەکەی لە سپۆرتینگەوە بگوازێتەوە بۆ کامپ نو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button