ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ئەستێرەیەكی پێشووی مانچستەر یۆنایتد: سانچۆ هاوشێوەی نەیمارە

یاریگا: ئۆین هارگریڤز، ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی پێی وایە كە جادۆن سانچۆ ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی هاوشێوەی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلیە.

هارگریڤز لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ”talksport”: ئەو خەونێكی جوانە نەیمارم بیر دەهێنێتەوە كاتێك لاو بوو.

هەروەها ووتیشی: شتێكی نایابە كەوا سانچۆ دەتوانێت تۆپی پێیەكی جوان و نایاب پێشكەش بكات، ئەو شێوازی تایبەتی خۆی هەیە.

بەردەوام بوو ووتی: لە چاو داخستنێكدا دەتوانێت شتانێك ئەنجام بدات كە باوەڕ پێ نەكراوە، هیوادارم لە خولی ئینگلیزی بیبینم، لە هەر یانەیەك یاری بكات دەتوانێت بەرەو پێشەوەی ببات، ئەو دەزانێت كە هەمووان چاویان لە سەری دەبێت ڕۆژی شەممەی داهاتوو.

بۆ وە بیر هێنانەوە، وا بڕیارە خولی ئەڵمانی دووبارە دەست پێ بكاتەوە دوای ئەوەی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خولەكە ڕاگیرا، بروسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووی شالكە دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button