ئاکرێ یەکەم سەرکەوتنی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا و هەندرێنیش بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەکان
قەڵادزێ و چوارقوڕنە دێڕبی بیتوێن و پشدەر دەکەن

یاریگا –
هەندرێن لە ڕاماڵینی یانەکان بەردەوامە و ئاکرێش یەکەم سەرکەوتنی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا.
لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان، زاخۆ سوودی لە یاریگای خۆی وەرنەگرت و بە گۆڵێک لەگەڵ رزگاری یەکسان بوو، رانیە دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بەدەستهێنا، رانیە لە یاریگای خۆی 2 _ 0 لە دەربەندیخانی بردەوە.
دوای دوو یەکسان بوون، ئاکرێ یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بەدەستهێنا، ئاکرێ لە یاریگای خۆی 3 _ 1 لە پیشەسازی بردەوە، پیشەسازیش تووشی سێیەم شکستی بەدوای یەک بوو لە خولەکە.
هەندرێن بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەکان، هەندرێن ئەمجارەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە پیرمام 1 _ 0 لە پێشمەرگەی هەولێری بردەوە، بە راهێنەرایەتی دڵشاد مەعروف لە سێ یاریی رابردوودا هەندرێن سێ سەرکەوتنی هێناوە و بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دێت.
هەینی ( 7ـی نۆڤێمبەری 2025 ) بۆ یەکەمجار لە مێژووی خولی نایابی کوردستان، دێڕبی بیتوێن و پشدەر لە نێوان قەڵادزێ و چوارقوڕنە دەکرێت، شێروانەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە و پاڵەوانی سوپەری کوردستان میوانداری سیروانی نوێ دەکات، هەر دوو یارییەکەش کاتژمێر 2:30 دەکرێت.



