نرخ و تایبەتمەندییەکانی نوێترین ئۆتۆمبێله سەرسوڕهێنەرەکەی ڕۆناڵدۆ شۆككت دهكات
لە دوو چرکەدا خێڕاییهكهی دەگاتە 100كم

یاریگا –
ئۆتۆمبێل بەشێک بووە لە ژیان و وێنەی ئەفسانەی پورتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئومبێلی به نرخێكی خهیاڵی كریوه.
هێرشبەری یانەی نهسڕی سعودی هیچ کاتێک حەز و خولیاکانی بۆ ئۆتۆمبێل نەشاردووەتەوە، بەڵکو بەوە ناسراوە کە کۆکەرەوەی ژمارەیەک لە مۆدێلە دەگمەن و گرانبەهاکانە، کە هەندێکیان لە تایبەتمەندترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهانن.
لە نوێترین چاوپێکەوتنی درێژیدا لەگەڵ میدیاکاری بەناوبانگی بەریتانی، پیێرس مۆرگان، بابەتی ئۆتۆمبێل لە گفتوگۆکەدا باسكرا، هەرچەندە پرسیارەکان لەبارەی ئەم لایەنەی ژیانییەوە پێشبینیکراو بوون، بەڵام وەڵامەکانی ڕۆناڵدۆ بۆ هەمووان چاوەڕواننەکراو بوون.
“نازانم چەند ئۆتۆمبێلم هەیە!”
یەکەم پرسیار دەربارەی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە بوو کە خاوەنیەتی، ئەستێرە پورتوگالییەکە بە شێوازێکی ناڕوون وەڵامی دایەوە و گوتی،
“بەڕاستی نازانم چهند ئوتومبێلم ههیه، بەڵام پێموایە نزیکەی 41 ئۆتۆمبێل بن، لەوانەیە… بە وردی نازانم.”
ئەم وەڵامە گەورەیی و هەمەجۆریی ئوتومبێلهكانی دەردەخات، بەڵام لە هەمان کاتدا گۆڕانی تێڕوانینی ئێستای بۆ ئەو خولیایەی کە ساڵانێکی درێژە لەگەڵیدا ژیاوە، نیشان دەدات.
Cristiano Ronaldo, yaklaşık 30 milyon dolar değerindeki dünyada yalnızca bir adet üretilen Bugatti Brouillard’ı satın aldı. pic.twitter.com/w4U5EACHhM
— BBO Sports (@bbosports) August 9, 2025
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لێدوانێکی چاوەڕواننەکراوی دا کە مشتومڕی لەنێو هاندەرانیدا دروست کرد، کاتێک رایگهیاند،
“ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکان چیتر خولیای من نین،

ئەم قسەیە هاندهرانی تووشی سەرسوڕمان کرد، بەتایبەت کە ئۆتۆمبێل هەمیشە بەشێکی سەرەکیی ژیان و دەرکەوتنەکانی بووە، بەڵام ڕۆناڵدۆ زۆری نەبرد کە دوای چەند ساتێک بەشێکی قسەکانی خۆی پێچەوانە کردەوە، کاتێک بە پێکەنینەوە گوتی،
“تەنها سێ ڕۆژ پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکم کڕی، بەڵام بۆ ئەوەی بیخەمە ناو كۆمهڵهی ئوتومبیڵهكانم“

مۆرگان دهرفهتهكهی لەدەست نەدا و پرسیاری دەربارەی مۆدێلە نوێیەکە کرد، ڕۆناڵدۆش وەڵامی دایەوە،
“ئەوە بوگاتی تۆروبیۆنە (Bugatti Tourbillon)، من عاشقی ئۆتۆمبێلەکانی بوگاتیم، چەندین مۆدێلم لێی هەیە، چونکە زۆر تایبەتن.”
دڕندەیەکی نوێ بە هێزی 1800 ئەسپ
ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی، تۆروبیۆن، شاکارێکی ئەندازیارییە بە هەموو پێوەرێک. نرخەکەی نزیکەی 3.8 ملیۆن یۆرۆیە و هێزەکەی دەگاتە 1800 ئەسپ کە لە بزوێنەرێکی W16 و سێ بزوێنەری کارەباییەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئەم ئۆتۆمبێلە خێراییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە:
- لە 0 بۆ 100 کم/کاتژمێر تەنها لە دوو چرکەدا.
- لە 0 بۆ 200 کم/کاتژمێر لە کەمتر لە 5 چرکەدا.
- لە 0 بۆ 400 کم/کاتژمێر لە کەمتر لە 25 چرکەدا.
دیزاینێکی شاهانە لەسەر ئارهزووی کریستیانۆ
تەنیا 250 دانە لە مۆدێلی تۆروبیۆن لە سەرانسەری جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت. تایبەتمەندیی دیاری ئەم ئۆتۆمبێلە ئەوەیە کە داشبۆردەکەی لە میکانیزمی کاتژمێرێکی گرانبەها وەرگیراوە کە لەلایەن کاتژمێرسازە سویسرییەکانەوە دیزاین کراوە و زیاتر لە 600 پارچەی وردی تێدایە، لەنێویاندا پارچەی دروستکراو لە تیتانیۆم و بەردی بەنرخ.
بەمەش، بوگاتی تۆروبیۆن دەچێتە پاڵ بابهته سەرسوڕهێنەرەکانی رۆناڵدۆ کە ئۆتۆمبێلەکانی وەک ڤایرۆن (Veyron)، شیرۆن (Chiron)، و سنتۆدیێچی (Centodieci) لەخۆدەگرێت.



