Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دی رۆسی دەگەڕێتەوە سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا –

دانیێلی دی رۆسی، راهێنەری ئیتاڵی جارێکی دیکە وەک راهێنەر دەگەڕێتەوە سێریا ئەی.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دانیێل دی رۆسی بەربژێرە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی جێنوای ئیتاڵی وەربگرێت کە ئێستا یانەکە بێ راهێنەرە.

جێنوا دوو رۆژ لەمەوبەر و لە 1ـی نۆڤێمبەری 2025، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان پاتریک ڤیێرای فەڕەنسی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.

دی رۆسی لە 16/01/2024 پۆستی راهێنەرایەتی رۆمای وەرگرت بەڵام تەنیا نۆ مانگ لە یانەکە مایەوە و لە 18ـی سێپتێمبەری 2024 دوورخرایەوە و لەوکاتەوە نەبووەتە راهێنەری هیچ یانەیەک.

جێنوا لەم وەرزە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، لەکۆی نۆ یاریی سێریا ئەی شەش یاریی دۆڕاندووە و سێ یاریی یەکسانبووە، هیچ بردنەوەیەکی نییە و بە کۆکردنەوەی تەنیا سێ خاڵ لە پلەی کۆتایی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button