دوو یاریزان یەکەم هاتریکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستانیان تۆمار کرد
پێشمەرگەی هەولێر تووشی دۆڕانێکی گەورە هات

یاریگا –
هێرشبەرێکی چوارقوڕنە یەکەم هاتریکی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستانی تۆمار کرد و پێشمەرگەی هەولێریش تووشی شکستێکی سەخت بوو.
لە گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان، رزگاری لە یاریگای خۆی رووبەڕووی قەڵادزێ بوویەوە، رزگاری یەکەم سەرکەوتنی ئەم وەرزەی تۆمار کرد و 1 _ 0 لە قەڵادزێی بردەوە، قەڵادزێش تووشی یەکەم شکست بوو لە خولەکە.
چوارقوڕنە لە یاریگای خۆی و بە ئەنجامی 3 _ 1 لە شێروانەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکەی بردەوە، سەنگەر محەمەد هێرشبەری چوارقوڕنە یەکەم هاتریکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستانی کرد.
پێشمەرگەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی تووشی دۆڕانێکی گەورە هات و بە ئەنجامی 5 _ 1 بە یانەی سیروانی نوێی میواندار دۆڕا، سوهەیب تەها ناوەڕاستکاری سیروانی نوێ سێ گۆڵی تۆمار کرد و هاوشانی سەنگەر محەمەدی هێرشبەری چوارقوڕنە یەکەم هاتریکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستانیان تۆمار کرد.
 



