Loading...
گرنگترین

ناوی 26 بەربژێر راگەیەندران بۆ پێکهاتەی نمونەیی ساڵ

Yariga App

فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان ناوی 26 بەربژێری راگەیاند بۆ پێکهاتەی نموونەیی ساڵی 2025.

بەربژێرەکانی بریتین لە 24 یاریزان لە خولەکانی ئەورووپا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی کە تەنها دوو یاریزانی دەرەوەی ئەو کیشوەرەن.

ماوەی 20 ساڵە فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکان هەڵدەستێت بە دیاریکردنی پێکهاتەی نموونەیی ساڵ و  تەنها یاریزانان بۆیان هەیە دەنگ بدەن بە دیاریکردنی باشترینەکان.

ناوی بەربژێرەکان بەم جۆرەیە:

گۆڵپارێز: جیانلویجی دۆنارما ، ئالیسۆن بەیکەر ، تیبۆ کۆرتوا

هێڵی بەرگری: ئەشرەف حەکیمی، مارکینیۆس،  ویلیام سالیبا،  ڤێرجڵ ڤان دایک، ئەلیکساندەر ئارنۆڵد، پاو کوبارسی، نونۆ مێندێز

هێڵی ناوەڕاست: لوکا مۆدریچ، جود بێڵینگهام، جواو نێڤێش،پێدری،  فێدیریکۆ ڤاڵڤێردی، کێڤن دی برۆین، کۆڵ پاڵمەر، ڤیتینیا.

هێڵی هێرشبەر: ئێرلینگ هالاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی، عوسمان دێمبێلی، کیلیان ئێمباپێ، لامین یاماڵ، رافینها، محەمەد سەڵاح.

Graphic image with title 2025 FIFPRO Mens World 11 Mens Shortlist at top, featuring 26 headshot photos of male football players arranged in a formation resembling team positions, including Gianluigi Donnarumma, Achraf Hakimi, William Saliba, Marquinhos, Virgil van Dijk, Rodri, Jude Bellingham, Pedri, Vitinha, Cole Palmer, Kevin De Bruyne, Erling Haaland, Ousmane Dembele, Lionel Messi, Lamine Yamal, Kylian Mbappe, Raphinha, and Mohamed Salah, each in professional portraits with neutral backgrounds and team kits visible.

 

وابڕیارە رۆژی 11/3 ناوی براوەکان و پێکهاتەی نمونەیی رابگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button