کوردستان
یاریزانێکی قەڵادزێ مێژووی بۆ خۆی و یانەکە نووسیەوە
قەڵادزێ یەکەم سەرکەوتنی لە مێژووی خولی نایابی کوردستان بەدەستهێنا

یاریگا –
قەڵادزێ بۆ یەکەمجار بەشداری خولی نایابی کوردستانی کرد و یاریزانێکی یانەکەش مێژووی تۆمار کرد.
لە یەکەم گەڕی خولی نایابی کوردستان، قەڵادزێ لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3 _ 0 لە پیشەسازی بردەوە، ئەم یارییە یەکەم یاریی قەڵادزێ بوو لە مێژووی خولی نایابی کوردستان دوای ئەوەی وەرزی رابردوو توانی سەرکەوێ بۆ خولی نایاب.
جیهان جەلال، هێرشبەری قەڵادزێ مێژووی بۆ خۆی و یانەکەی تۆمار کرد، جیهان توانی یەکەم گۆڵ لە خولی نایابی کوردستان لە مێژووی خولەکە بۆ قەڵادزێ تۆمار بکات، جیهان جەلال وەرزی رابردوو لە سیروانی نوێ وە پەیوەندی بە قەڵادزێ کرد، گەڕی داهاتووش قەڵادزێ لە کەلار رووبەڕووی رزگاری دەبێتەوە.



