Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

موژدە بۆ هاندەرانی MSN، سیانە تۆقێنەرەکەی بارسێلۆنا یەکدەگرنەوە

Yariga App

یاریگا –

دەرفەتێکی گەورە هاتووەتەپێشەوە بۆ یەکگرتنەوەێ سیانە تۆقێنەرەکەی سەردەمانێکی بارسێلۆنا؛ لیونێل مێسی، لویس سوارێز و نێیمار دا سیلڤا کە بە MSN ناسراوبوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سپۆرتی ئیسپانی، نێیمار هیواخوازبوو لەرێگەی سانتۆسەوە کە دوای ئەزموونە شکستخواردووەکەی هیلال گەڕایەوە بۆ یانەکەی منداڵیی، خۆی بەشێوەیەک دەربخات تا دەرفەتی بۆ بڕەخسێتەوە لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری بەڕازیل له پێکهاتەکەی سامبا بێت. بەڵام هێشتا نەیتوانیوە لە سانتۆسەوە سەرنجی یانەکانی ئەوروپا رابکێشێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی کە نێیمار یان 6 مانگیتر لە سانتۆس لەدوای گرێبەستەکەی ئێستای دەمێنێتەوە، یان پەیوەندی بە خولی ئەمریکیەوە دەکات بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ مێسی و سوارێز لە ئینتەر مەیامی. رەنگە کاتەکەی زۆر گونجاوبێت، ئەوەش دوای ئەوەی سێرجیۆ بوسکێتس و خۆردی ئالبا بڕیاری وازهێنانیان لە یاریکردن دا و لە کۆتای وەرزەکە بۆ هەمیشە لاکێشەی سەوز جێدەهێڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button