ڤیرتز وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە؛ دەتوانم زۆر زیاتر پێشکەش بکەم
لە ئاست و ئەنجامی یارییەکە رازیم

یاریگا –
فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی لیڤەرپوول دوای دوو ئەسیستەکەی یارییەکەی بەرامبەر ئینتراخت فڕانکفورت دووپاتیدەکاتەوە، دەوانێت ئاستی باشتر پێشکەش بکات.
دوای چوار دۆڕانی لەسەریەکی لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ، رێدز شەوی رابردوو لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ 1-5 لە فڕانکفورتی بردەوە.
لە ماوەی رابردوودا رەخنەیەکی زۆر لە ڤیرتز دەگیرا، بەڵام دوێنێ دوو ئەسیستی لە یارییەکەدا کرد، ئەمە یەکەمجارە لەم وەرزەدا، ڤیرتز رۆڵ لە گۆڵ دروستکردنی لیڤەرپوول ببینێت، ئەمەش دوای گواستنەوەی بەبڕی 116 ملیۆن پاوەند لە بایەر لیڤەرکوزنەوە.
ڤیرتز دوو گۆڵی بۆ کۆدی خاکپۆ و دۆمێنیک سۆبۆسلای دروستکرد، لە خوولەکی 90 دەرفەتێکی زێڕینی بۆ یەکەم گۆڵی لەگەڵ رێدز بۆ رەخسا، بەڵام محەمەد سەڵاح پاسەکەی پێنەدا و خۆیشی گۆڵی نەکرد.
ڤیرتز لەدوای یارییەکە بەڵێنی ئاستی باشتری لە داهاتوودا؛
لە گێمی یەکەم، گەیشتن بە بۆشایی و رووبەری فراوانی یاریگا قورس کردبوو، لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ بەخت یاوەرم نەبوو، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هەموو شتێک باش بەڕێوەچوو.
دەزانم دەتوانم زۆر زیاتر پێشکەش بکەم، لە گێمی دووەمدا ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەشکرد، بۆیە لە بردنەوە و ئاستی یارییەکە رازیم، بە تایبەت رۆڵم لە دوو گۆڵدا گێڕا.
ڤیرتز لەوەتەی پەیوەندی بە لیڤەرپوول کردووە، نەیتوانیبوو هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ هەبێت.