Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

لالیگا نەخشەڕێگای نوێ بۆ یانەكانی عێراق دادەنێت

یاسا کۆنەکانی تۆپی پێی عێراق دەگۆڕێت

Yariga App

یاریگا –

كۆمه‌ڵه‌ی لالیگای ئیسپانیا ئامانجی داهاتووی خۆی لە چوارچێوەی هاوکارییە هاوبەشەکەی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق  ئاشکرا کرد.

كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق جەختی لەوە كرده‌وه‌ کە سەرنجی سەرەکییان بۆ ئەمساڵ، پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەبێت لەگەڵ یانەكانی عێراق، ئەمەش لە ڕێگەی نزیکبوونەوەیەکی زیاتر لە واقیعی یانەکان و ئەنجامدانی زنجیرەیەک سەردان و کۆبوونەوەی کار لە شارە جیاجیاکانی عێراق.

كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا رایگەیاند،

 “ئێمە هەوڵ دەدەین تێگەیشتنێکی زیاترمان بۆ دۆخی هەر یانەیەک هەبێت، لە ڕووی ئەو ئاڵنگاری و دەرفەتانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. ئەم هەنگاوە ڕێگەمان پێدەدات کە پێکەوە بە شێوەیەکی کاراتر و ستراتیژیتر کار بکەین، لە هەمان کاتدا  شێوازەکانی کارکردنی لالیگا لەگەڵ پێداویستییە تایبەتەکانی تۆپی پێی عێراقدا دەگونجێنین.”

پەرەپێدانی کارگێڕی و بازرگانی یانەکان

كۆمه‌ڵه‌كه‌ روونیکردووته‌وه‌ کە کارەکانیان چەندین بواری جیاوازی پەرەپێدان دەگرێتەوە، بەتایبەت لە لایەنی کارگێڕی و بازرگانییەوە، وەک:

  • ستراتیژی بازرگانی: دۆزینەوەی ڕێگای نوێ بۆ قازانج كردن
  • پەیوەندی لەگەڵ هاندەران : پتەوکردنی پەیوەندی نێوان یانە و هاندەران.
  • گۆڕانی دیجیتاڵی : بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ پەرەپێدانی یانەكان
  • بەڕێوەبردنی یانە: پێشخستنی شێوازی بەڕێوەبردنی یانه‌كان

ئامانجی سەرەکی لەم بوارانە، پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پشتگیرییە بۆ یانەکان تاوه‌كو بتوانن سەرچاوەی نوێی داهات بدۆزنەوە.

پڕۆژەی خەون  بەردەوامە

هاوکارییەکان پڕۆژەی خەونیش دەگرێتەوە، کە بەردەوام دەبێت لەسەر گرنگیدان بە پەرەپێدانی تۆپی پێی ئاستی تەمەنەکان  گەشەپێدانی بەهرەکان و مسۆگەرکردنی بەردەوامییەکی درێژخایەن بۆ داهاتووی تۆپی پێ.

لالیگا لە کۆتاییدا دووپاتیکردەوە: “ئامانجی باڵای ئێمە ئەوەیە کە پشتگیریی هەر یانەیەک بکەین لە ڕێڕەوی بوون بە دامەزراوەیەکی پیشه‌سس، هەروەها بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ بەشدار بین لە گەشەی بەردەوامی خولی ئەستێرەکانی عێراق و بنیادنانی داهاتوویەکی گەش بۆ تۆپی پێ لەم وڵاتەدا

بابەتی زیاتر

Back to top button