هەوڵێکی نوێ لە پێپ گواردیۆلا بە ئاڕاستەی ئامانجە کۆنەکەی لە بارسێلۆنا

یاریگا –
مانچێستەر سیتی بە خواستی پێپ گواردیۆلای راهێنەری هەوڵێکی نوێ دەدەن بە ئاڕاستەی گواستنەوەی ئالێخاندرۆ باڵدێ.
گواردیۆلا لەمێژە سەرسامە بە ئاستی ئەستێرە ئیسپانیەکەی بارسا. ساڵی 2023 کاتێک یانە کاتالوونیەکە لە قووڵایی قەیرانە داراییەکانیاندا بوون، بەڵام دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بلاوگرانا رێگری لە گواستنەوەکە کرد و بە پێشکەشکردنی گرێبەستێکی درێژ ئەو یاریزانەی هێشتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە مێدیاییەکان، ئێستا و جارێکیتر خودی گواردیۆلا هاتووەتە خەت بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی چەپ، بۆ ئەو مەبەستەش قسەی لەگەڵ دێکۆدا کردووە. چونکە پێی وایە باڵدێ بژاردەیەکی نموونەییە بۆ سیستمی یاریکردنی سیتی. ئەگەرچی ئێستا دۆخی دارایی بارسا لە رووی داراییەوە جێگرترە و ئاستی یاریزانەکەش لەپێشتر سەقامگیترە، بەڵام هێشتا پێپ نەگەیشتووەتە پلەی بێهیوایی بۆ رفاندنی لە بارسێلۆنا.
🚨 Manchester City manager Pep Guardiola is personally driving a move for Barcelona left back Alejandro Balde and has even spoken with Deco about a potential transfer.
In 2023, City already tried to sign Balde, aiming to take advantage of Barcelona’s financial troubles.… pic.twitter.com/X0mmX790en
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 21, 2025