
یاریگا –
تۆپی پێی لە رووی یاساکانی ئۆفسایدەوە لەبەردەم هاتنەدی یاسایەکی نوێ و گۆڕانکاریی گەورەدایە.
ئۆفساید، یاخود “دزەکردن” لە مێژووی سەرهەڵدانی تۆپی پێ چەندین جار گۆڕانکاریی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. ئێستاشی لەگەڵ بێت، جێی رەخنەی پسپۆر و شارەزایانی وەرزشەکەیە. بەوەی کە حاڵەتی ئێستا، زیادرۆشتنی بەشێکی کارا لە جەستەی یاریزانی تیمی هێرشبەر لە هێڵی یاریزانی تیمی بەرگریکار، بووەتەهۆی زۆر وەستاندنی یاریی و کەمبوونەوەی رێژەی گۆڵکردن.
ئارسین ڤینگەر، کە بەرپرسە لە پەرەپێدانی تۆپی پێی جیهانی، یەکێکە لە رەخنەگرە دیارەکانی یاسا بەرکارەکەی ئێستا. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاسی ئیسپانی، ڤینگەر مکوڕە لە گۆڕینی یاساکە، بیرۆکەکەی ئەوەیە ئەگەر یاریزانی تیمی هێرشبەر بەتەواوی جەستەیەوە هێڵی کۆتا یاریزانی تیمی بەرگری تێپەڕاندبوو، ئەوکات بە ئۆفساید هەژمار بکرێت نەک تەنها بەشێکی جەستەی.
سەرچاوەکە زانیویەتی ئێستا ئەنجوومەنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی جارێکیتر بیرۆکەکەی ئارسینی فەڕەنسی هەڵدەسەنگێنن. ئەوەش بۆ کەمکردنەوە مشتومڕەکانە لەو بارەیەوە، هەروەها زیادکردنی دەرفەتەکانی گۆڵ تۆمارکردنە.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: IFAB will once again analyse Arsène Wenger’s proposal to change the offside law.
Wenger’s idea is that a player would only be offside if their entire body is ahead of the defender.
The proposal aims to reduce controversies and increase the number of goals —… pic.twitter.com/JvKkZ1Xczd
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 21, 2025