
یاریگا –
ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی ناپۆلی بە لێدوانێک مشتومڕێکی گەورەی لە شەقامی وەرزشی دروستکردووە.
دی لاورێنتیس، گەورە بازرگانی ئیتاڵی لە ساڵی 2004، ناپۆلی لە مایەپووچبوون رزگارکرد و لە سێ ساڵی رابردوودا، ناپۆلی گەڕاندەوە لووتکەی ئیتاڵیا و دووجار نازناوی سێریای ئەی بردەوە.
سەرۆکی ناپۆلی لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمێکی دامەزراوەکانی ئیتاڵیا و ئەمریکا لە واشنتن، داوایکرد، رێگری لە یاریزانانی سەرووی 23 ساڵی بکرێت، نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکان بکەن؛
کاتی گۆڕانکارییە لە ئەوروپا، بەڵام ئەوانەی تۆپی پێ بەڕێوەدەبەن، لە لەدەستدانی کورسییەکانیان دەترسن. پێویستە پێداچوونەوە بە یاساکانی تۆپی پێ و سیستمی پاڵەوانیەتییەکان بکرێت، چونکە دۆخی ئێستا قبووڵ ناکرێت.
ژمارەی یارییەکان زۆر زیادبووە، هیچ لۆژیک نییە، یاریزانێک 60 بۆ 70 یاریی لە وەرزێکدا بکات. پێویستە سنوورێک بۆ بەشداری یارییەکانی نێودەوڵەتی دابندرێت.
هەر یاریزانێکی دوای 23 ساڵی، دەبێ رێگە بۆ نەوەی نوێی دوای خۆی چۆڵ بکات.
ئەگەر یاریزانانی سەرووی 30 ساڵی بەشداری پێبکەیت و تووشی پێکان بن، ئەوا کاریگەری لەسەر خوولەکانی ناوخۆ دروستدەکات و رێزیان لێناگیرێت.
پێویستە چاکسازییەکان خشتەی یارییەکانی کیشوەری بگرێتەوە، چونکە بووەتە بارگراناییەکی مرۆیی گەورە لەسەر یاریزان و راهێنەران.
Calcio, Aurelio De Laurentiis (@ADeLaurentiis): “Si gioca troppo, l’Europa deve cambiare regole. I vertici del calcio hanno paura di perdere la loro poltrona”. Il presidente del @sscnapoli propone un “cap”: “Dopo i 23 anni non puoi più andare in Nazionale, perché devi scoprire i… pic.twitter.com/6yKsCiEpXm
— Class CNBC (@classcnbc) October 20, 2025