Loading...
ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پەیامێکی سۆزداری لە کێنان یڵدزەوە بۆ ریال مەدرید

ئامادەم باشترینی ژیانم پێشکەش بکەم

Yariga App

یاریگا –

کینان یڵدز، ئەستێرەی لاوی یوڤێنتوس سبەی چوارشەممە خەونی منداڵی بە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دێنێتە دی.

لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، سبەی چوارشەممە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە بێرنابیۆ میوانداری یوڤێنتوس دەکات و هەموو چاوەکان لەسەر یڵدزن.

یڵدز لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی یوێفا روونیکردووەتەوە؛

هەموو منداڵێک خەون بەم یاریگایە دەبینێت، یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان. خەونی منداڵی خۆمە بەدیدەهێنم. رووبەڕووبوونەوەی یانەیەکی وەکو ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ زۆر دڵخۆشکەرە. هیوادارم هەموو شتێک بەباشی بەڕێوەبچێت.

لە وەڵامی پرسیاری پۆشینی درێسی ژمارە 10 و فشاری میراتی ئالێساندرۆ دێل پیێرۆ، یڵدز دەڵێت؛

سەرەتا بەخۆم گوت، ئای خودایە، دەتوانم بەرپرسیارێتی ژمارە 10 بگرمە ئەستۆ؟ دواتر تێگەیشتم کە بابەتەکە پێویستی بە دروستکردنی ئەم هەموو فشارە نییە. چونکە ژمارەکە یاریی ناکات، بەڵکو من یاریی دەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button