شێروانە بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکات
فەخری گەرمیان 11 یاریزانی نوێی هێناوەتە ریزەکانی

یاریگا –
بە هێنانی کۆمەڵێک یاریزان و راهێنەری نوێ، شێروانە بە دێڕبی گەرمیان وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکات.
شێروانەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان، بۆ ئەم وەرزە بە سەرپەرشتی کامەران عەلی راهێنەر و بە دێڕبی گەرمیان بەرامبەر یانەی رزگاری دەست بە وەرزی نوێی 2025 _ 2026ـی خولی نایابی کوردستان دەکات.
بۆ ئەم وەرزە شێروانە گرێبەستی 14 یاریزانی وەرزی رابردووی نوێ کردۆتەوە کە ئەوانیش محەمەد سەرخێڵ ، ئەحمەد فەلاح ، محەمەد جەلال ، کۆڕەنگ محەمەد ، محەمەد عیزەت ، دیاکۆ فوئاد ، هێمن فەرەج ، شکار عەلی ، بیلال ساڵح ، عوسمان کەریم ، ئەیوب محەمەد ، کوردۆ کەمال ، محەمەد حوسێن ، محەمەد تەها.
یاریزانە رۆیشتووەکان؛
پیکسۆن ، ئیسحاق مینسا ، محەمەد عەباس ، ئومێد ئەسعەد ، دیلمان رۆکان ، محەمەد دڵشاد ، پشدەر ئەکبەر ، هاروون جوتیار ، خالید محەمەد ، کوردۆ قاسم ، بینەر عەلی ، هێمن کەریمی.
یاریزانە هاتووەکان؛
زرغام سەعدی گۆڵپارێز ، سەرمەد محەمەد ، کارمەند جەزا ، محەمەد عەلی ، هۆزیار جەبار ، عوسمان ئەرکان ، موئەیەد سەفا ، زەید سەفا ، رامیار جەلال ، شکار ئەحمەد.
بە بەدەستهێنانی جامی سوپەری کوردستان، شێروانە ئامادەیی بۆ خولی نایابی کوردستان نیشاندا، وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان پێنج شەممە ( 22ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) بە یاریی نێوان ئاکرێ و دەربەندیخان یارییەکانی دەست پێدەکات.