ترەمپ هەڕەشەی گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیالی 2026 دەکات
فیفا بەوریاییەوە وەڵام دەداتەوە

یاریگا –
لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا کە مشتومڕێکی زۆری دروست کردووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی گواستنەوەی ئەو یارییانەی جامی جیهانی 2026 ـی کرد.
بڕیارە یارییهكانی مۆندیالی 2026 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مهكسیك كهندا بكرێت.
لێدوانەكهی ترەمپ
ڕۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، پهیوهندیم لهگهڵ ئینفاتینۆ خۆشه ئەگەر یەکێک لە شارەکان خراپ مامەڵە بکات و پێموابێت کێشەی دهبێت له میوانداریكردنهكه ئەوا پەیوەندی بە جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفاوە دەکەم، کە کەسێکی نایابە، و پێی دەڵێم: با بیگوازینەوە بۆ شوێنێکی تر. ئەویش ئەو کارە دەکات.”
ئەم لێدوانە وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ ئەوە لێکدرایەوە کە ترەمپ ئامادەیە دەسەڵاتی سیاسی خۆی بەکاربهێنێت بۆ گۆڕینی نەخشەی یارییەکان ئەگەر هەر شارێک لە شارە میواندارەکانی ئەمریکا پابەندی ستانداردە ئەمنییەکانی ئەو نەبێت.
وەڵامی فیفا بۆ ترهمپ
لە بەرامبەردا، یەکێتیی تۆپی پێی جیهان بە شێوەیەکی زۆر دیپلۆماسی و بەوریاییەوە وەڵامی لێدوانەکەی ترەمپی دایەوە.
وتهبێژی فیفا رۆژی چوارشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند،
“هیوادارین هەریەک لەو 16 شارەی کە میوانداریمان دەکەن، ئامادەبن بۆ میوانداریکردنی بۆنەکان بە سەرکەوتوویی، هەموو مەرجە پێویستەکان بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێ بکەن.”
وتەبێژەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە
“سەلامەتی و ئاسایش بەبێ گومان بەرپرسیارێتی حکومەتەکانە کە بڕیار دەدەن چی لە بەرژەوەندیی ئاسایشی گشتیدایە، لە هەمان کاتدا هیوای خواست کە هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانەکاندا ڕوونەدات.
جامی جیهانی 2026 بڕیارە بە هاوبەشی لە نێوان سێ وڵات، ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەبچێت و 16 شاری جیاواز میوانداری یارییەکان دەکەن.