Loading...
جیهانگرنگترین

مێسی ریکۆردێکی مێژوویی دیکەی نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی سەرباری هەڵکشانی تەمەنی هێشتا بەردەوامە لە نووسینەوەی ریکۆرده مێژووییەکان. ئەمجارەش بە دوو ئەسێست بەرامبەر پۆرتۆ ریکۆ ناوی خۆی خستە سەرووی لیستی ژمارە پێوانەییەکان.

لە یاریەکی دۆستانەدا تانگۆ بە سەرکردایەتی مێسی بە نیو دەرزەن گۆڵی خاوێن یاریەکەی بردەوە. تێیدا کاپتنە مێژووییەکان 2 ئەسێتی کرد لە خولەکەکانی 23 و 84 بۆ گۆنزالۆ مۆنتێل و لاوتارۆ مارتینێز.

بەوە، لیۆن بووە خاوەنی زۆرترین ئەسێست لە مێژووی هەڵبژاردەکاندا بە 60 ئەسێست. پێش نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی دایەوە کە ئەمەیان 59 گۆڵی هەیە بۆ سامبا.

ئێستا مێسی تەنها 2 گۆڵ دوورە لە گەیشتنی بە 400 ئەسێست لە کۆی کاروانی وەرزشی خۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button