
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی دهۆك له‌گه‌ڵ عه‌بدولغه‌نی شه‌هد گه‌یشته رێكه‌وتن و بووه راهێنه‌ری یانه‌كه.
له راگه‌یاندراوێكی فه‌رمی یانه‌ی دهۆك رایگه‌یاند عه‌بدولغه‌نی شه‌هد بووه راهێنه‌ری یانه‌كه سه‌رپه‌رشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌كات.
ئەم ڕاگەیاندنە فەرمییەی دهۆك، پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییە تایبەتانە بوو کە تۆڕی وه‌رزشی یاریگا پێشتر و لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە بەدەستی هێنابوو، کاتێک ئاشکرای کردبوو کە عەبدولغەنی شەهد بژاردەی کۆتایی کارگێڕی یانەی دهۆکە و گفتوگۆکان لە قۆناخی کۆتاییدان.
ئەمڕۆ، یانەی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کۆتایی بە هەموو مشتومڕەکان هێنا و بە فەرمی شەهدی وەک راهێنه‌ری نوێی هەڵۆکانی چیا ناساند بۆ قۆناخی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
عەبدولغەنی شەهد، یەکێکە لە دیارترین ناوەکانی ڕاهێنەرایەتی لە عێراقدا و خاوەنی کارنامەیەکی پڕ لە ئەزموونە لەگەڵ یانەکانی وەک شورتە و زەورا، نه‌فتی وهستهت و زاخۆ و هەروەها سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی و یه‌كه‌می عێراق.
گەیشتنی شەهد بۆ دهۆک هیوا و ئومێدێکی نوێی بە هاندەرانی یانەکە بەخشیوە، کە چاوەڕوانن، تیمەکەیان لەو دۆخە ناهەموارە ڕزگار بکات و ئەنجامەکان بەرەو باشتربوون ببات.
بڕیارە ئه‌مرۆ شه‌هد سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی یانه‌كه بكات، بۆ ئەوەی قۆناخێکی نوێ لە مێژووی یانەی دهۆک دەست پێ‌بکات