Loading...
عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی بە هۆی یاریگاکەی گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

پێشمەرگە و حدوود لە بەغدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی سلێمانی یارییەکەی حدوود لە جامی عێڕاق لە یاریگای خۆی ناکات و گواسترایەوە بەغداد.

بڕیار بوو شەممە ( 18ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) لە یاریگای فەرماندەیی، پێشمەرگەی سلێمانی لە قۆناخی 32ـی جامی عێڕاق رووبەڕووی حدوود ببێتەوە، بەڵام بەپێی بڕیارێکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق یارییەکە گواسترایەوە یاریگای ئەمانەی بەغداد.

لەم وەرزەی جامی عێڕاق یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریداوە یارییەکان لە یاریگای چیمەنی دەستکرد بەڕێوەنەچێت، بۆیە یاریی پێشمەرگەی سلێمانی و حدوود گواسترایەوە بەغدا و تایبەت لە یاریگای ئەمانە دەکرێت، بە هەمان شێوە یاریگای عەفک کە چیمەنی دەستکردە یارییەکەی بەرامبەر حوسێن گواسترایەوە یاری حوسێن لە بەغدا.

هەولێر لە هەمان رۆژدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی جەیش دەبێتەوە، رۆژی هەینی ( 17ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) گازی باکوور دەبێتە میوانی کازمیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button