
یاریگا –
هێرڤی ریناردی راهێنهری ههڵبژاردهی سعودیه رایدهگهیهنێت پاڵنەرێکی گەورەمان هەیە و بهرامبهر عێراق تەنها بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە.
پێش یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال، هێرڤی ڕیناردی فهڕهنسی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئامادەبوو بە متمانەیەکی زۆرهوه باسی لە ئامادەکارییەکانی تیپەکەی و گرنگیی یارییەکە کرد.
ڕینارد لە سەرەتای قسەکانیدا جەختی لەسەر گرنگی و هەستیاریی یارییەکە کردەوە و ڕایگەیاند:
“ئێمە نزیکەی 24 کاتژمێرمان ماوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکە، ئامانجمان گەیشتنە بە جامی جیهانی و پێویستە سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت”.
ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕابردوو گرنگ نییە ئەگەر ئامانجی کۆتایی بەدی نەهێنرێت و گوتی:
“ئەوەی لە ڕابردوودا کردوومانە تاوهكو ئێستا هیچ مانایەکی نییە، ئەگەر سبەی نەگەین بە ئامانجەکەمان، یاری سبەی گرنگترینە”.
بەم قسەیە، ڕینارد پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی یاریزانەکانی کرد کە نابێت بە ئەنجامەکانی پێشوویان فریو بخۆن و دەبێت بە ورەیەکی نوێوە ڕووبەڕووی یارییەکە ببنەوە
یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی قسەکانی ڕینارد، باوەڕی بەهێزی بوو بە یاریزانەکانی، بەتایبەت ئەوانەی خاوەن ئەزموونن.
🎙️ مدرب منتخبنا الوطني هيرفي رينارد: ندرك أننا أمام محك حقيقي لتحقيق غايتنا وطموحنا بالوصول لبطولة #كأس_العالم2026 #السعودية_العراق | #الإخبارية_رياضة pic.twitter.com/JvScq6xwVi
— الإخبارية – رياضة (@alekhbariyaSPO) October 13, 2025
“من بەختەوەرەم کە یاریزانی خاوەن ئەزموونم هەیە، هەمیشە پێیان دەڵێم، سەرنجتان ههبێت و یارییهكهمان زۆر گرنگه.
سەبارەت بەو بارودۆخەی کە تێیدا پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی وەرگرت و ئەو گۆڕانکارییەی دروستی کرد، ئهو رایگهیاند،
“کاتێک گەڕامەوە بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی سعودیه، متمانەم بە یاریزانەکان هەبوو، متمانەی سەرۆکی یەکێتییەکەشم بەدەستهێنابوو، تۆپی پێ، هەروەک ژیان، پڕە لە سەختی و کێشە، من حەزم لەم سەختیانەیە”.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕینارد جارێکی تر ورەی بەرزی تیمەکەی دووپات کردەوە و گوتی
“پاڵنەرێکی گەورەمان هەیە و هەنگاوێکی گرنگمان لەپێشە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنهەڵبژاردەی سعودیە بە ئامانجی سەرکەوتن و مسۆگەرکردنی شوێنێک لە جامی جیهانی دێتە نێو یاریگاوە و هیچ شتێکی تر بیری لێ ناکاتەوە جگە لە یارییەکەی سبەی.
بڕیاره سبهی كاتژمێر 10:30 شهو به كاتی ههولێر ههڵبژاردهی سعودیه له یاریگای جهوههره بهرامبهر ههڵبژاردهی عێڕاق یاریی بكات، سعودیه به یهكسانبوون و بردنهوه دهگاته مۆندیال و عێراقیش دهبێت تهنها یاریییهكه بباتهوه.