راهێنهری سعودیه خاڵە بەهێز و لاوازەکانی هەڵبژاردەی عێراق دهزانێت
نهێنییەکانی عێراق لای ریناردە!

یاریگا –
پێش یارییه چارهنووسسازهكهی عێراق و سعودیه له پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 خاڵه بههێز و لاوازهكانی ههڵبژاردهی عێڕاق ئاشكرا دهكرێت.
بەرنامەی “ئەکشن مەع وەلید” کە لە کەناڵی “MBC Action” پەخش دەکرێت، تیشکی خستە سەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانی هەڵبژاردەی عێراق، ئەمەش پێش رووبەڕووبوونەوەی سبەی سێشەممە بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە لە گەڕی دووەم و یەکلاکەرەوەی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.
گرنگیی یارییەکە: هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و عێراق سبەی سێشەممە لە یاریگای جەوهەرە موشەعە لە شاری جەدە، کێبڕکێ لەسەر بلیتی گەیشتنی راستەوخۆ بە مۆندیال دەکەن، لە یارییەکدا کە خەسڵەت و تایبەتمەندی یاریی کۆتایی هەڵگرتووە.
پێشتر سعودیە لە یەکەم یاری کۆمەڵەی دووەمدا 3-2 لە ئێندۆنیزیای بردەوە، لە بەرامبەردا، هەڵبژاردەی عێراقیش ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بە گۆڵێکی زێدان ئیقبال لە ئێندۆنیزیای بردەوە و خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سعودیە ئامادە کرد.
خاڵە بەهێز و لاوازەکانی عێراق
عیماد سالمی، شرۆڤهكاری وەرزشی لە بەرنامەی “ئەکشن مەع وەلید”، رایگەیاند کە هەڵبژاردەی عێراق چەندین خاڵی بەهێزی هەیە، راهێنهری ههڵبژاردهی سعودیه به وردی كاری لهسهر كردووه.
خاڵە بەهێزەکان:
- مامەڵەکردنی زیرەکانە لەگەڵ تۆپە هەواییەکان توانایەکی باشیان هەیە لە سوودوەرگرتن لەو تۆپانەی لە لایەنەکانەوە بەرز دەکرێنەوە.
- یاریی ڕاستەوخۆ: پشت بە شێوازی یاریی خێرا و هێرشی ڕاستەوخۆ دەبەستن.
- توانای تاکەکەسی لە هێرشبردن: یاریزانانی وەک زێدان ئیقباڵ ، ئەیمەن حوسێن و ئیبراهیم بایش خاوەنی لێهاتووییەکی بەرزن.
- خاڵە لاوازەکان:
- بۆشایی نێوان بەرگریکارانی باڵ و هێڵی ناوەند: بۆشاییەکی زۆر لە نێوان بەرگریکارانی لای ڕاست و چەپ و یاریزانانی ناوەندی باڵەکاندا هەیە، کە ئەمەش دەرفەت بە هێرشبەرانی سعودیە دەدات.
- لاوازی لە بڕینی تۆپ: کێشەیان لە بڕینی تۆپ و وەرگرتنەوەی لە تیپی بەرامبەر هەیە.
- جێهێشتنی بۆشایی لەکاتی هێرشبردن: بەپێی قسەی سالمی، کاتێک هەڵبژاردەی عێراق تۆپی لهلایه و لە هێرشبردندایە، بۆشایی زۆر لە دواوە جێدەهێڵێت.
ئامادەکارییەکانی راهێنەری سعودیە: هێرڤی ڕینارد، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە، یاریزانەکانی لە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی هەڵبژاردەی عێراق ئاگادار کردووەتەوە و گفتوگۆی لەسەر ئەوە کردووە کە چۆن چالاکیی خاڵە بەهێزەکانیان کەم بکەنەوە و خاڵە لاوازەکانیان بقۆزنەوە.
سیناریۆکانی سەرکەوتن: هەڵبژاردەی سعودیە تەنها پێویستی بە یەکسانبوون یان بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی گهیشتن به مۆندیال مسۆگەر بکات، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی عێراق ناچارە سبەی سێشەممە لەناو جەدەدا بردنەوە بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی بگاتە جامی جیهانی 2026.