Loading...
عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی تووشی یەکەم شکست بوو

جارێکی دیکە گازی باکوور سەرکەوتنی تۆمار نەکرد

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی سلێمانی تووشی یەکەم شکستی ئەم وەرزە هات و گازی باکووریش لە یاریگای خۆی دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا.

لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی عێڕاق، پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی یەکەم یاریی ئەم وەرزەی دۆڕاند، پێشمەرگە 2 _ 1 بە ناسڕیە دۆڕا و بە چوار خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمە و ناسڕیەش بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی 10ـەی خولەکە دێت، گەڕی چوارەم پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریی لووتکەدا میوانداری حدوود دەکات.

گازی باکوور جارێکی دیکە نەیتوانی یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی خولەکە بە دەست بهێنێت و لە یاریگای خۆی بە گۆڵێک لەگەڵ حەشدی شەعبی یەکسان بوو، گەڕی داهاتوو گازی باکوور لە بەغدا رووبەڕووی کازمیە دەبێتەوە، نوێنەرەکەی کەرکوک دوو خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 14ـەی خولی نایابی عێڕاق دێت.

لە سێ گەڕی رابردووی خولی نایابی عێڕاق، حدوود تاکە یانەیە لە هەرسێ یارییدا براوە بووە و بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی یەکەم دێت، یانەکانی حوسێن فەهدیش بە حەفت خاڵ لە ریزبەندی دووەم و سێیەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button