Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

جێرارد راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی ناوداری ئەوروپای رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ستیڤن جێرارد ئەو دەرفەتەی رەتکردەوە کە لەلایەن یانەیەکی ناوداری ئەوروپاوە بۆی پێشنیازکرا بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی.

لە چەند رپژی رابردوودا یانەی رێنجەرز بریاری دوورخستنەوەی رەسڵ مارتنی راهێنەری دا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە. یەکێک لە پاڵێوراوە بەهێزەکان جێرارد بوو. بەڵام ستیڤن ئەو دەستپێشەخەرییەی رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بێن جەیکوبسی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئینگلیزی، جێرارد خۆی کشاندووەتەوە لە رکابەرایەتی بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی رێنجەرز. بەوەی کە پێی وابووە کاتەکە هێشتا لەبار نییە بۆی بۆ ئەو ئاڵنگارییە.

رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی زانیوە کە هەردوولا گفتوگۆکانیان بەتەواوەتی ئەرێنی بووە و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی دەرگاکە بەکراوەیی بهێڵنەوە بۆ هەر دەرفەتێکی دیکە لە داهاتوودا.

ستیڤن پێشتریش لەگەڵ رێنجەرز کاری کردووە. ئاو یانەیە یەکەمین وێستگەی بوو کە لێوەی هاتە نێو دونیای راهێنەرایەتیکردنەوە کاتێک لە 2018-2021 پۆستەکەی بەڕێوەبرد و توانی نازناوی خولی ئەو وڵاتە 2020-2021یان بۆ بباتەوە.

دوای رێنجەرز، ناوبراو بۆ نزیکەی ساڵێک ئاستۆن ڤیلای وڵاتەکەشی تاقیکردەوە. یانەی ئیتیفاقی سعوودیش دوایین شوێنی جێرارد بوو بۆ راههێنەرایەتیکردن. بەڵام زستانی ئەمساڵ بە رێککەوتنێکی دوولایەنە جیابوونەوەیان راگەیاند.

Back to top button