Loading...
ئاسیاعێراقگرنگترین

ئارنۆڵد پێش یارییەکان به‌رامبه‌ر سعودیه‌ ئەنجامەکانی راگەیاند

ئێمه‌ 100% ئامادەین

Yariga App

یاریگا –

چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی عێراق بەرامبەر ئێندۆنیزیا ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە.

لە ڤیدیۆکەدا، ئارنۆڵد پێشبینیی ئەوە دەکات کە هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و ئێندۆنیزیا شکست دەهێنن لە گەیشتن بە جامی جیهانیی 2026.

هەڵبژاردەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، یەکەم یاریی خۆی لە کۆمەڵەی دووەمی پاشکۆی پاڵاوتنەکاندا بەرامبەر ئێندۆنیزیا ده‌كات، ئەم کۆمەڵەیە هەڵبژاردەی سعودیەی تێدایە کە دوای بردنەوەی لە ئێندۆنیزیا بە ئەنجامی ٣-٢، بە سێ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.

ڤیدیۆ كه‌ باسی چی ده‌كات؟

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، کە بە خێرایی لەنێو هاندەرانی تۆپی پێدا بڵاوبووەوە، یەکێک لە هاندەرانی عێراق سڵاو لە ڕاهێنەرە ئوسترالییەکە دەکات و بە پەرۆشەوە باسی یارییەکان دەکات. لە وەڵامدا، گراهام ئارنۆڵد دەردەکەوێت کە دەڵێت:

“عێراق سەردەکەوێت، بەڵام سعودیە و ئێندۆنیزیا لە خوارەوەی لیستەکە دەبن.”

ئەم لێدوانە کورتە، کە وەک پێشبینییەکی ڕاستەوخۆ بۆ دەرنەچوونی ڕکابەرە سەرەکییەکانی عێراق لێکدەدرێتەوە، دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروست کردووە و بووەتە جێی مشتومڕێکی فراوان لەنێوان هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سعودیە.

زۆرێک لە هاندەرانی عێراق ئەم لێدوانەیان وەک نیشانەی متمانەبەخۆبوونێکی بەرزی ڕاهێنەرەکەیان وەسف کردووە، لە کاتێکدا هاندەرانی سعودیە بە “لێدوانێکی وروژێنەر (ئیستفزازی)” و “یارییەکی دەروونی” پێش یارییە چاوەڕوانکراوەکەی ناویان بردووە.


ئارنۆڵد: 100% ئامادەین

ئەم ڤیدیۆیە لە کاتێکدا بڵاودەبێتەوە کە ئارنۆڵد لە لێدوانە فەرمییەکانی پێش یارییەکەدا جەختی لەسەر گرنگیی یارییەکەی ئەمڕۆ کردبووەوە و گوتبووی،

“ئێمە زۆر بە پەرۆشین پێش یارییەکەی ئەمڕۆ، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم ساتەین و ئێستا 100% ئامادەین.”

یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئێندۆنیزیا ، پێنجەمین یاریی ئارنۆڵدە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق. پێشتر لە ژێر سەرپەرشتیی ئەودا، عێراق بە ئەنجامی 2-0 بە کۆریای باشوور دۆڕاوە، بەڵام دواتر بە ئەنجامی 1-0 لە ئوردنی بردووەتەوە و پاشان نازناوی جامی شای تایلەندی بەدەستهێناوە دوای بردنەوەی لە هۆنگ کۆنگ و تایلەند.

هەڵبژاردەی عێراق بە ئاواتی ئەوەوەیە بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا، دوای بەشداریکردنی لە مۆندیالی 1986ـی مەکسیک، جارێکی تر بگاتە مۆندیال.

بابەتی زیاتر

Back to top button