
یاریگا –
لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق داوایەکی هەولێری دەربارەی دواخستنی یارییەکەیان بەرامبەر جەیش قبوڵکرد.
بە هۆی درەنگ گەڕانەوەی دوو یاریزانی یانەکە مستەفا قابیل و زوڵفەقار یونس لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێڕاق و هاڕون زوبەیدی لەگەڵ هەڵبژاردەی یەمەن، کارگێڕی هەولێر بە نووسراوی فەرمی داوای لە لیژنەی پێشڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق کرد کە یاریی یانەکەیان بەرامبەر جەیش لە جامی عێڕاق لە 17ـەی ئەم مانگەوە بکرێتە 18ـەی مانگ.
داوای هەولێر لەلایەن لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق قبوڵکرا و بە فەرمی یارییەکە بۆ ماوەی 24کاتژمێر دواخرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەولێر دوای تەواوبوونی ئەم کەمپە مەشقیەی کە ئێستا لە بەغدا کردوویەتیەوە تیپەکە ناگەڕێتەوە هەولێر تاوەکو یاریی جەیشیش دەکات.
بریارە 14ـەی ئەم مانگە هەولێر کەمپە مەشقیەکەی کۆتایی پێبهێنێت و لە 18ـەی مانگ لە قۆناخی 32ـی جامی عێڕاق هەر لە بەغدا رووبەڕووی جەیش دەبێتەوە و دواتر شاندی یانەکە دەگەڕێنەوە هەولێر.