Loading...
کوردستان

فەرحان شکور لە نێوان دوو یانەی دەڤەری راپەڕین خۆی یەکلایی دەکاتەوە

چوارقوڕنە رێگرە لە بەردەم چوونی فەرحان شکور بۆ قەڵادزێ؟

Yariga App

یاریگا –

چوارقوڕنە و قەڵادزێ لە سەر هێلن بۆ ئەوەی فەرحان شکوری هێرشبەری بە ئەزموون بگوازنەوە ریزەکانیان.

دوای ئەوەی یانەی قەڵادزێ لەگەڵ فەرحان شکور هێرشبەری وەرزی رابردووی دەربەندیخان گەیشته رێکەوتنی سەرەتایی، دەنگۆی پەیوەندی کردنی فەرحان بە چوارقوڕنەوە بڵاوکرایەوە، تۆڕی وەرزشی یاریگا پەیوەندی بە فەرحان شکور کرد و دەربارەی داهاتووی رایگەیاند:

لە ئێستادا لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی دەستبەرداربوونەکەمم لە یانەی دەربەندیخان، لەگەڵ قەڵادزێ نزیکم گرێبەست واژۆ بکەم و لەگەڵیان گەیشتوومە رێکەوتنی سەرەتایی، گفتوگۆم لەگەڵ یانەی دیکەش هەیە بەڵام قەڵادزێ نزیکترین یانەیە ئەم وەرزە یاریی بۆبکەم.

وەرزی رابردوو فەرحان شکور لەگەڵ دەربەندیخان بە یەک قۆناخ توانی 14 گۆڵ تۆمار بکات لە خولی نایابی کوردستان، پێشووتریش یاریی بۆ یانەکانی سلێمانی ، هەولێر ، زەوڕا ، زاخۆ ، نەفتی وەسەت ، فەیسەڵی ئوردنی ، کارەبا ، داڵکورد و لەگەڵ یانەی ئەمانەی بەغدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button