
یاریگا –
هاندەرانی مانچێستەر یونایتد گوێبیستی زانیاریی نوێ دەبن و وەرچەرخانێکی کتوپڕ و گەورە لە خاوەندارێتی یانەکە روودەدات.
بەگوێرەی زانیارییە مێدیاییەکانی ئینگلتەرا کە زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئەو ڵاتە بایەخیان پێداوە، وەبەرهێنی گەورەی ئیماراتی چاویان لە کڕینەوەی یانەیەکەیە.
کاتێک راتکڵیفی سەرمایەداری ئینگلیزی لە مانگی شوبات/فێبرایەری ساڵی رابردوو بەشێک (زیاتر لە 25%)ی پشکەکانی یانەکەی لە خێزانی گلەیزەرسی ئەمریکی کڕی، قەتەریەکان بە رابەرایەتی شێخ جاسم کێبڕکێکێ کڕینەوەی تەواوی پشکەکانی مان یونایتد بوون، بەڵام سەرەنجام گروپی کۆمپانیاکانی ئینیۆس کە راتکڵیف خاوەندارێتی دەکات، مامەڵەکەی بردەوە. ئێستاشی لەگەڵ بێت، سەرەڕای گرتنەبەری رێگە و شێوازی نوێ بۆ کەمکردنەوەی خەرجیە نێوخۆییەکان، کە تا ئاستی کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەند و ژەمی خواردنی ستافەکانیش رۆشت لەپێناو وەبەرهێنانی زیاتر لە گواستنەوەی یاریزاندا، کەچی ئەنجامەکانی یانەکە لە خراپەوە بەرەو خراپتر رۆشتووە. ئەوەش خاوەنەکانی مان یونایتدی خستووەتەژێر فشاری هاندەرەکانیانەوە.
لە سەروبەندی زیادبوونی دەنگۆیەکان بە هاتنەپێشەوەی کڕیاری نوێ، تورکی ئال شێخ سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی دەستەی گشتی ئاسوودەیی ‘ئینتەرتەینمێنت’ لە سعودیە بە پۆستێک گۆمەکەی هێندەیتر شڵەقاند کاتێک بە پۆستێک لە رێگەی پێگەی X ئاشکرایکرد وەبەرهێنی نوێ هاتوونەتەپێش و مانچێستەر یونایتد بە وەبەرهێنی نوێ دەفرۆشرێت. لە درێژەی پۆستەکەیدا ئال شێخ نزای کردووە بەوەی خاوەنە نوێیەکە باشتربێت لەوانەی پێشوو. ئەوەش وا لێکدرایەوە کە سعوودیەکان مان یونایتد دەکڕنەوە.
🚨 Saudi billionaire claims Manchester United are on the verge of a huge takeover.
Read more ⤵️https://t.co/JP4f0cYfNf
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 9, 2025
بەڵام لە نوێترین پۆستیدا هەر لە رێگەی هەمان پلاتفۆرم، ئال شێخ ئەوەی رەتکردووەتەوە کە وەبەرهێنە نوێیەکەی مانچێستەر یونایتد خودی خۆی بێت و نووسیویەتی نە خودی و ئەوە و نە هیچ وەبەرهێنێکی تری سعوودیەیە. تەنها ئەو زانیارییەی هەیەتی یانەکە لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ وەبەرهێنی نوێ. ئەویش وەک هاندەرێکی پێی خۆشە ئەو مامەڵەیە رووبدات.
My yesterday’s post about Manchester United’s potential sale meant one thing: the club is in an advanced negotiation phase with a new investor. Just to clarify, I am not the investor, nor are they from my nation. I’m posting this as a fan who wishes the deal to happen, though it…
— TURKI ALALSHIKH (@Turki_alalshikh) October 9, 2025